نوچه- ئاژانسی هه‌واڵی عێراق
له چه‌ند رۆژی داهاتوو، جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ی ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌سه‌ر هه‌نارده كردنی هاوبه‌شی نه‌وت له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌روه‌ها بۆ به‌دواداچوون بۆ رێككه‌وتننامه‌كه‌ی ئه‌مدواییه سه‌باره‌ت به نه‌وتی پارێزگای كه‌ركوك.
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی و هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی هه‌ردولا بوه بۆ هه‌نارده‌كردنی 150 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له رێگه‌ی توركیاوه.
دوێنێ دوشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشته به‌غدا، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر وه‌لانانی كێشه‌كانی نه‌وت و كێشه‌ی ئه‌منی و كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان، كه له نێوان هه‌ردوولادا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌وه.