نوچه- گێڵف ئایس
ژه‌نه‌راڵ جۆزێف فۆتێل. فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا جه‌ختی كردوه كه، ئێران به‌رپرسه له 90%ی جموجوڵه نائه‌منییه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌ب.
فۆتێل نیگه‌رانی خۆی له ره‌فتاره‌كانی ئێران له كه‌نداوی عه‌ره‌بدا، دەربڕی و دەڵێت” هێشتا ره‌فتاره‌كانی ئێران له كه‌نداوی عه‌ره‌بدا نیگه‌رانمان ده‌كات، هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی توانا به‌رگرییه‌كانیان وامان لێده‌كات به وریاییه‌وه به‌رده‌وام بین له چاودێری كردنی كاره‌كانیان”.
فوتێل، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئێران تاكه‌وڵاتی كه‌نداوی عه‌ره‌به كه ئه‌و جۆره ره‌فتاره ناپیشه‌یی و نائه‌منییانه ئه‌نجام ده‌دات، كه‌س وه‌ك ئه‌وان ره‌فتار ناكات، ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه واشنتۆن له دوای واژۆ كردنی رێككه‌وتناممه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه هیچ گۆڕانكارییه‌كی له ره‌فتاره‌كانی ئێران‌دا به‌دی نه‌كردوه.
روونیشی كرده‌وه، كه رژێمی ئێران و سوپای پاسداران به‌رده‌وامن له ره‌فتاره دوژمنكارانه‌كه‌یان و ده‌ستدرێژییه‌كانیان له كه‌نداوی عه‌ره‌بدا، كه ئه‌مه جگه له دروستبوونی گرژی هیچی تری لێناكه‌وێته‌وه.