نوچەنێت-قطرە
ئاژانسی هەواڵنێریی ئاسۆشیتێد پرێس لە راپۆرتێکدا دەڵێت، بە پێی ئەو بەڵگە و زانیارییانەی کە بەردەستی کەوتووە، داعش لە ناوچەکانی باکوری عێراق بە هەزاران کەس لە خەڵکی عێراقی کە زۆربەیان ئێزیدین، لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا زیندەبەچاڵکردووە.
ئاسۆشیتێد پرێس لە راپۆرتەکەیدا گوتوویەتی، بە پیی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانە، یەکێک لەم گۆڕە بە کۆمەڵانە، کە لە دەورووبەری شاخەکانی شنگال دۆزراوەتەوە، تەنها تایبەت بووە بە ئەندامانی عەشیرەتێکی ئێزیدی.
جێی ئاماژەیە کە ئاسۆشیتێدپرێس، وێنەکانی تایبەت بەم راپۆرتەی بڵاو کردۆتەوە.






