بەرپرسی نووسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی سوریا سەردانی روسیا دەکات

0

نوچەنێت-فارس

سەرچاوەکانی هەواڵ لە روسیا دەڵێن، بەرپرسی نووسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی سوریا هەفتەی داهاتوو بە مەبەستی دیدار و چاوپێکەوتن لە گەڵ بەرپرسانی باڵای روسیا، سەردانی مۆسکۆ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، سەرچاوەکانی هەواڵی روسیا رایانگەیاند، کە علی مملوک، بەرپرسی نووسینگەی ئاسایشی نەتەوەیی سوریا سەردانی مۆسکۆ دەکات.

بڕیار وایە مملوک لەم سەردانەی خۆی بۆ روسیا، سەبارت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە لە گەڵ بەرپرسانی روسیا کۆ ببێتەوە.

لە ماوەی رابردوودا دیدارە ئەمنییەکانی نێوان وڵاتانی روسیا و سوریا، عێراق، ئێران و تورکیا رووی لە زیاد بوون کردووە.

پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو، شاندێکی ئەمنی سوریا بە سەرپەرشتی ولید معلم، وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی بەغدای کرد.

رۆژنامەی “السفیر”ی چاپی بەیروت لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، کە مەبەست لەم سەردانە، دیدار و گفتوگۆیە لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی تورکیا و عێراق بووە، کە لە بەغدا بەڕێوەچوو.

بە گوێرەی راپۆرتەکان، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، بەرپرسانی ئەمنی تورکیا و سوریا لە دیمەشق کۆدەبنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com