له‌سه‌ر داوای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، نێچیرڤان بارزانی به قسه دێت

نوچه‌نێت: تایبه‌ت
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له ئه‌مریكا، به قسه دێت و خۆی باس له وه‌رگرتنه‌وه و وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، له ناو سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا، باس له‌وه كراوه كه ده‌بێت نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، بێته قسه و خۆی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، كه ئایا سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت وه‌رده‌گرێتةوه یان نا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “لة داهاتوودا نێچیرڤان بارزانی خۆی به زاری خۆی باسی وه‌گرتنه‌وه‌ی و وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت ده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه، چونكه ئه‌وان پێیان راگه‌یاندووه، چیتر ده‌بێت خۆت ئه‌و بابه‌ته بۆ هه‌موو لایه‌ك یه‌كلایی بكه‌یته‌وه”.