نوچەنێت
سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیرانى عێراق رایگەیاند، له گه‌ڵ شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان رێككه‌وتن له سه‌ر كێشه داراییه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و هه‌روه‌ها له سه‌ر رزگاركردنى موسڵ، دەڵێت “كه هیچ ناكۆكییه‌ك نه‌ماوه شایه‌نى باسكردن بێت”.
دوێنێ سێشەممە 29-8-2016 نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆكایەتیی شاندێكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لە گەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوە. بە پێی هەواڵەکان هەر دوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق رۆژانە 150 هەزار بەرمیلی نەوتی كێڵگەكانی بابە گوڕگوڕ و خەبازە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی هێڵە نەوتییەكەیەوە بنێردرێتە بەندەری جەیهانی توركیا، لەوێش 75 هەزار بەرمیل لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراق و 75 هەزار بەرمیلەکەی دیکەش لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت.
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه له شارى به‌غدا رایگه‌یاند: گفتوگۆ له گه‌ڵ ئه‌و شانده‌ى سه‌ردانى به‌غدایان كرد، له باره‌ى پرۆسه‌ى رزگاركردنى موسَڵ و پرسه داراییه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بوو”.
عەبادی جه‌ختی لەوە كرده‌وه، كه هیچ ناكۆكییه‌ك نییه، شایه‌نى باسكردن بێت و بنچینه‌ى چاره‌سه‌ركردنیان بۆ هه‌ر دوو پرسه‌كه داناوه.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسى له‌وه‌ش كرد، كه لە یه‌ك تێگه‌یشتنیان له گه‌ڵ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى و كوردستاندا هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى شه‌ڕى رزگاركردنى موسڵ. هەروەها هیچ هێزێكى بیانى له سه‌ر خاكى عێراق نییه، ئه‌وانه‌ش كه ماوه ماوه دێن، بۆ ئاماده‌كردنى هێزه ئاسمانیی و پیاده‌كانه له لایه‌ن شاره‌زا ته‌كنیكی و راهێنه‌ره‌كانه‌وه”.