لە سوریا چی دەگوزەرێ؟ کێ شەڕ لەگەڵ کێ دەکات

0

نوچەنێت

پرسیارێک کە هەمووانی بە خۆیەوە خەریک کردووە، ئەوەیە کە لە سوریا چی دەگوزەرێ و کێ لە گەڵ کێ شەڕ دەکات؟

لە دوای ١٥ی مارسی ٢٠١١وە، ئەو ساڵەی کە گومان دەکرا سوریا سواری قەتاری بەهاری عەرەبی بووە، ئێستا روون بۆتەوە کە ئەو رێڕەوی شۆڕشی سوریا پێدا تێپەڕدەبێ لە راستەرێی خۆی لایداوە  و بەرەو ئاراستەیەکی دیکە رێ دەکات.

هیچ کام لە گۆڕانکاریانەی، کە لە بەهاری عەرەبی و لە وڵاتانی دیکەی عەرەبی هاتنە کایەوە، رووی نەکردە سوریا، ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە لەم وڵاتە، کە بە شەڕی ناوخۆییەوە تێوەگلاوە، چی روودەدات؟ کێ لە گەڵ کێ لە شەڕدایە؟

لە راپۆرتێکدا کە ئەم رۆژانە ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا بڵاوی کردۆتەوە، تا رادەیەک وەڵامی ئەم پرسیارە خراوەتە روو.

لە بارەی ئەو کەس  ولایەنانەی کە لە شەڕەکە بەشداری چالاکانەیان هەیە، دەکرێ بە کورتی بەم شێوە پۆلێن بەندی بکرێن، بەڵام بە گشتی و وەک سەرەتا دەبێ بڵێین بەرەی یەکەمی شەڕەکە، بەرەیەکە کە گەورەترین لایەنی، خودی سوپای سوریا-یە، کە ٣٠٠ هەزار سەربازی هەیە و لە بەرامبەردا”جیش الفتح”دەبینرێ کە”حرکت احرار الشام” و “فیلق الشام” و «جبهه فتح الشام»(بەرەی نوسرەی پێشوووی”ی لە  خۆدا جێ کردۆتەوە.

لە ئێستادا چەقی شەڕ  وپێکدادانەکانی ئەم بەرەیە، هەوڵە دانە بۆ کۆنتڕۆڵ و باڵادەستی لە شاری حەلەب و ناوچەکانی”غوطە الشرقیە”یە، کە دەکەوێتە نزیک دیمەشق، لە بەرامبەردا گروپەچەکدارەکانی ناسراو بە”جیش الاسلام”وەک لایەنێکی دیکەی ئەم شەڕە دەبیندرێن.

دووەم: بەرەوەی دەولەتی یان سوپای سوریا، کە لە گەڵ داعش لە شەڕ دایە. ئەمە هەمان ئەو شەرەیە کە سوپای سوریا پێشڕەوی تێدا کرد، بەڵام دواجار ناچار بە پاشەکشە کرا.

سێهەم: بەرەوەی دەوڵەتی یان شەڕی سوپای سوریا لە گەڵ هێزە کوردیەکانە، لە شاری حەسەکە لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کە لە ئێستادا ٩٠%ی شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەڵات کورد دایە.

چوارەم: بەرەی کوردەکان لە دژی داعشە، کە ناوچە کوردنشینەکانی خستۆتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیەوە  وکوردەکانیش لە هەوڵدان بەرپەرچیان بدەنەوە. لەم پەیوەندیەدا کورد توانیویەتی تاوەکو ئیستا، جۆرێک لە خۆبەڕێوەبەری کاتی لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رابگەیێنێ.

پێنجەم: بەرەی داعش، لە دژی ئەو هێزانەی کە لە لایەن تورکیاوە پشتیوانیان لێ دەکرێت.

لە ئێستادا حکومەتی سوریا، تەنها ٣٥%ی خاکی ئەم وڵاتەی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە کە گرنگترینیان  دیمەشق،حەمس.حما  و ناوچە کەناریەکان و رۆژئاوای حەلەبە.

داعشیش نزیکەی ٣٥%ی خاکی سوریای لە ژێر کۆنتڕۆڵدای. بۆ نمونە رۆژهەڵاتی سنورەکانی سوریا لە گەڵ عێراق و بەشێکی بەرچاوی لە پارێزگای رەقە لە باکوری ئەم وڵاتە و، ناوچەکانی دیکە لە پارێزگاکانی حەلەب و حەما لە ناوەندی سوریا و دیمەشق  وحەمس و باشوری سوریا.

یەپەگە ١٨%ی خاکی سوریا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، کە بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەر دوو پارێزگای رەقە و حەلەب و بەشێک لە ناوچە سنوریەکانی نویان ئەم وڵاتە وتورکیا لە خۆ دەگرێت.

گروپە چەکدارەکانی دیکە، لەوانە “فتح الشام”کۆنترۆڵیان بە سەر ١٢%ی خاکی ئەم وڵاتەدا هەیە، کە زۆرتر پارێزگای ئەدلیبە بێجگە لە و دوو شارەی کە لە ژیر گەمارۆدان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com