ئۆباما  و ئەردۆغان لە چین کۆدەبنەوە

0

نوچە-قطرە

کەناڵی هەواڵی”الحدث”شەوی دووشەممە، بە گێڕانەوە لە کۆشکی سپی رایگەیاندووە، کە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا  و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا  رۆژی شەممە،٤ ی سێبتەمبەری داهاتوو لە وڵاتی چین دیدار وچاوپێکەوتن دەکەن.

لەم پەیوەندیەدا، بەشی عەرەبی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەنادۆڵی تورکیا لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، ئۆباما  وئەردۆغان بڕیاریان داوە لە پەڕاوێزی ١٢هەمین کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی گروپی ٢٠ ، کە رۆژانی ٤ و٥ی سێبتەمبەر لە شاری هانگژۆی چین بەرێوەدەچێت، کۆببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com