واشنتۆن پلانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش لە گەڵ روسیا رەتدەکاتەوە

0

نوچە-ئیسنا

نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە بوونی هەماهەنگی سەربازی لە نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە سوریا رەتدەکاتەوە.

بە گوێرەی ماڵپەڕی النشرە، مایکڵ راتنی، نێردەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوریا وێڕای رەتکردەوەی ئەم هەواڵە دەڵێت: ئەوەی کە میدیاکان سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش لە سەر خاکی سوریا باسی لێوە دەکەن، دوورە لە راستی.

راتنی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەمریکا لە دەستپێکی قەیرانی سوریا بە جددییەتێکی تەواوەوە هەوڵی داوە بە هاوکاری لە گەڵ هاوپەیمانانی خۆی و لە رێگەی یارمەتیکردنی ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتەوە، ئایندەیەکی باشتر بۆ سوریا دەستەبەر بکات و سازشێکی سیاسی و دادپەروەرانە بێنێتە ئاراوە.

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، ئەوەش دەخاتە روو کە لێکتێگەیشتن لە گەڵ سوریا ئامانجێکی دیاریکراوی هەیە، ئەوەش تاوتوێکردنی هۆکارەکای نیگەرانی دوو وڵات و کۆمەلێک پرسی پەیوەندیدارە، لەوانە، ئەو توندوتیژیانەی کە لە لایەن روسیاوە بەرەوروی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار و خەڵکی مەدەنەی دەکرێتە.

مایکڵ راتنی دەڵێت: ئەمریکا هەوڵەکانی خۆی بۆ ریشەکیش کردنی گروپە تیرۆریستیەکان بە تایبەت داعش و بەرەی”فتح الشام”چر دەکاتەوە  وراشیدەگەیێنێت، کە ئەم گروپانە نە تەنها مەترسین بۆ سەر ئەمریکا  وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەڵکو هەڕەشەیەکی جیدین بۆ سەر شۆڕشی سوریا.

رۆژی دووشەممە، ئینتەرفەکس لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە مۆسکۆو واشنتۆن، خەریکی تاوتوێکردنی پلانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سەربازین لە مانگی ئۆکتۆبەر لە سەر خاکی سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com