د. محمد سید نوری بازیانی
وه‌ك هه‌موان ئاگادارن ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ووڵاتانی عه‌ره‌بی به چركه‌ساتی مێژوویی‌دا تێده‌په‌ڕن و چه‌ند رژێمێك كه‌وتوون و چه‌ند رژێمێكی تریش له كه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه, جا لێره‌دا ده‌بێت ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین ئایا هه‌رێمی كوردستان تا چه‌نده تفاعل له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌دا ده‌كات؟
كاریگه‌ری ئه‌م گۆڕانكاریانه تا چه‌نده به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه..؟ ئایا كورد و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد له‌م باره‌یه‌وه ره‌هه‌ندی جیاوازیان هه‌یه یان فره ره‌هه‌ند و دیدوو بۆچوونن؟
ئه‌م چه‌ند پرسیاره‌و ده‌یه‌ها پرسیاری تر خۆیان زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه و پێویستیان به وه‌ڵام هه‌یه, ئێمه له‌م ووتاره‌ماندا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین هه‌ندێك له‌و پرسیارانه وه‌ڵام بده‌ینه‌وه و به‌راشكاوانه تیشك بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م رووداوه گرنگ و چاره‌نوسسازه‌ی ناوچه‌كه.ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجه به‌داخه‌وه كورد تا ئه‌م ساته وه‌خته دیدو روئیایه‌كی روون و ئاشكرای ده‌رباره‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی و شۆرشی گه‌لانی ناوچه‌كه نیه, كه سێ شتی سه‌ره‌كی هۆكاربوه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ئێستا یه‌كه‌میان گه‌نده‌ڵی و دووه‌میان ئیستبداد و سته‌می ده‌سه‌ڵاتداران سێیه‌میان نادادگه‌ری، كه به‌داخه‌وه ئه‌م سێ هۆكاره به جۆرێك له جۆره‌كان له كوردستان و عێراقیش به‌دیده‌كرێت, ئه‌گه‌ر به‌خۆداچوونه‌وه‌یه‌ك نه‌بێت ئه‌وا دوور نیه ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش بگرێته‌وه.لێره‌دا ئێمه زیاتر ده‌مانه‌وێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر كوردستان، ئێمه‌ی كورد و كوردستانیان به‌داخ و كه‌سه‌ره‌وه وه‌ك زۆر جاریش ئاماژه‌مان بۆ كردوه له چركه‌ساتی ئه‌مڕۆدا ده‌ژین بیر له داهاتوو كه‌متر ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر جارجار بیشیكه‌ینه‌وه بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیجی نیه‌و كاتێ رووداوه‌كان به‌رۆكمان پێ ده‌گرێت ئه‌وجا ده‌ڵێن چی بكه‌ین؟
ده‌بێت كورد بۆ هه‌ر پێشهاتێك زیاتر له ئه‌گه‌رێكی هه‌بێت و چۆنیه‌تی مامه‌ڵكردنی زانیاریانه‌شی هه‌بیت, یان جاكتر بڵێین: ده‌بێت به‌رجاوڕوون بێت و و رووداوه‌كان جوڵێنه‌ری نه‌بێت, به‌ڵكو ئه‌و جوڵێنه‌ری رووداوه‌كان بێت و بۆ هه‌ر روداوێكیش چاره‌سه‌ری هه‌بێت, كه به داخه‌وه ئه‌مه له سیاسه‌توانان و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌به‌رانی كورددا به‌دی ناكرێت, جا پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئه‌م خه‌له‌له چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌واتایه‌كی دی ده‌بێت روئیایه‌كی ستراتیجی بۆ حه‌ده‌س و رووداوه‌كان ببێت وه‌ك ئاماژه‌مان بۆكرد چه‌ند به‌دائیلیش هه‌بێت بۆ هه‌ر یه‌ك له‌و رووداو‌و پێشهاتانه.ئه‌مه‌ی كه ده‌ێڵێین له‌لای ده‌وڵه‌ته‌كانی چه‌ق و مه‌ركه‌ز كه به‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌وترێت كه پێشكه‌وتون و كاره‌كانیان به به‌رچاو روونی و ستراتیج ده‌كه‌ن شتێكی سانا‌و سروشتییه, كه ده‌بێت وا بیكه‌ن, ئه‌وه‌ته ووڵاتێكی وه‌ك یابان ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمی تووشی لافاوێكی ترسناك ده‌بێت جونكه خاوه‌ن ستراتیج و به‌دائیله به ماوه‌یه‌كی كه‌م دێته‌وه سه‌ر حاله‌تی سروشتی خۆی و ده‌ست ده‌كات به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ووڵات.جا ئێستا با ئه‌و خاڵه كه‌مێك بخه‌ینه لاوه‌و باسی بارودۆخی سیاسی ناوخۆی كوردستان بكه‌ین.
چاودێری سیاسی كاتێك له‌م ده‌لاقه‌یه‌وه ته‌ماشای كوردستان ده‌كات, هۆكاره‌كانی سۆنامی ڕاپه‌ڕینی عه‌ره‌بی له كوردستاندا ده‌بینێ، له‌وانه‌یه ئه‌م ووته‌یه‌ی ئێمه به دڵی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داران و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد نه‌بێت, به‌ڵام ئێمه نابێت خۆمان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنین, چونكه به سۆز قسه كردون و موراعاتكردنی ئاره‌زو و حه‌زی یه‌كدی, به‌ردێك له شوێن خۆی ناجوڵێ و تویژینه‌وه‌كانمان واقیعیانه نابێت, وه‌ك كورد ووته‌نی: ئه‌وه‌ی ده‌تگرێنی ده‌تیه‌وێ, ده‌بێت په‌نجه بخه‌ینه سه‌ربرینه‌كان و هه‌وڵی چاره‌سه‌رێكی واقیعی و مه‌وزوعییانه‌ی بۆ بده‌ین, ئه‌گینا ته‌نها به پاككردنه‌وه‌ی برینه‌كان به‌بێ چاره‌سه‌ر سڕكردنی برینه‌كانه, هه‌ركات پاك كه‌ره‌وه‌كه نه‌ما برینه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.. كاتێ سه‌یری ده‌سه‌ڵات, ئۆپۆزسیۆن, كۆمه‌ڵگه به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه ده‌كه‌ین و سه‌ره‌نج و دیقه‌تی ده‌ده‌ین.. ده‌بینین به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕوات كه رۆژ به‌ڕۆژ بێمتمانه‌ی له نێوانیاندا زیاتر ده‌بێت و بڕوایان به یه‌كدی نامێنێت, ئه‌مه‌ش له زهنیه‌تی تاكێكی كوردی و كوردستانیدا خه‌ریكه هێلانه خۆش ده‌كات.
ئه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته‌شی فه‌رهام هێناوه به پله‌ی یه‌كه‌م میدیاكان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه, هی هه‌موو لایه‌نه‌كان, ده‌سه‌ڵات, ئۆپۆزسیۆن, میدیای ئه‌هلی, وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆمان بمانه‌وه‌ێ ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینانه‌ی كه ئه‌مڕۆ خوای گه‌وره بۆمانی ئاماده‌كردوه به ئاره‌زوی خۆمان شه‌قی لێبده‌ین.. جا ئێمه هه‌موو لایه‌نه‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌ره‌نجدانی ئه‌م خاڵه ترسناكه, چونكه نه‌مانی متمانه‌و سیقه له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك دروست ببێت, ته‌نانه‌ت له هه‌ر شارستانێك دروست بێت, ئه‌وا هۆكاری نه‌مان و روخاندنێتی وه‌ك زانای به‌ناوبانگی دێرینی ئیسلامی (ئبن خه‌لدون) ده‌فه‌رموێت, ئه‌مڕۆ له كوردستانی ئێمه‌دا متمانه له نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتدا له شه‌قه‌ی باڵی داوه, ته‌نانه‌ت ئه‌م حاڵه‌ته گوازراوه‌ته‌وه ناو تاك تاك خیزانه‌كانی كۆمه‌ڵگا. رۆژانه كاتێ ته‌ماشای (تی ڤی)یه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن و ته‌نانه‌ت ئه‌هلیه‌كانیش بكه‌یت, ده‌یه‌ها دیمه‌نی بێمتمانه‌یت دێته به‌رچاو, متمانه نه‌بوون به‌خۆ, به كۆمه‌ڵگا, به ده‌سه‌ڵات, به داهاتوو, جا ئه‌زانن ئه‌مه چ ئاسه‌وارێكی سلبی له ده‌روونی كۆمه‌ڵگه‌دا دروست ده‌كات, ته‌نانه‌ت وای لێهاتوه ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه له بچوكه‌وه تا گه‌وره فێری ره‌خنه‌و ره‌خنه‌كاری بوونه, كه‌م كه‌سیش ده‌بینین خه‌ریكی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتسازی كۆمه‌ڵگه بێت و له شوێن قسه كردن كاربكات و ووڵات ئاوه‌دان بكات, دروستبوونی ئه‌م حاڵه‌ته‌ش پشكی زۆری ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد, چونكه ده‌سه‌ڵاته, چونكه ساده‌ترین راڤه بۆ ده‌سه‌ڵات ریعایه‌تكردنی كاروباری ئومه‌ت و كۆمه‌ڵگایه, ئه‌گه‌رچی لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش به‌رپرسیارن له‌م حاڵه‌ته نه‌گه‌تیڤه كه ئه‌وانیش باجه‌كه‌ی ده‌ده‌نه‌وه.له‌م ره‌هه‌نده‌وه ئه‌مڕۆ باسی به هه‌رێمكردنی پارێزگاكان له عێراقدا به‌پێی ده‌ستوری عیراق مادده‌ی 119 ده‌كرێت, له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و ته‌نانه‌ت زۆرێك له میدیاكانی كوردستانه‌وه چه‌نده‌ها پرسیار ده‌كرێت.. ئایا كورد ده‌بێت به مه‌رج پشتگیری له به‌هه‌ریمبوونی پارێزگا سونه نیشینه‌كان بكات؟
چونكه به‌شێكی ناوچه كوردییه‌كان كه‌وتونه‌ته ئه‌و پارێزگایانه‌وه, بۆ نموونه قه‌زای دوزخورماتوو كه‌وتۆته پارێزگای سه‌لاح الدینه‌وه.. ئایا كاتێ سه‌لاح ا‌لدین ویستیان ببنه هه‌رێم كورده‌كانی دوزخورماتوو ده‌توانن داوا بكه‌ن بخرێنه‌وه سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك وه‌ك به‌شێكی باشوری كوردستان, ئایا هه‌رێمی كوردستان كارتێكی به‌هێزی پێیه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته؟
یان بیری له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر سێیه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك (توركمان و عه‌ره‌به‌كان) كه زیاترن له سێیه‌ك داوایان كرد كه‌ركوك ببێت به هه‌رێمێك ئایا كورد چی له ده‌ست دێت و چی ده‌كات؟
ئایا كورد له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت كه‌ركوك ببێت به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ پاشان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی باشور!
كارێكی باشه‌و پێی ده‌كرێت؟
ئایا كورد خۆی ئاماده‌كردوه بۆ ئه‌و رووداوانه كه دوورنیه رووبدات؟
ئه‌م پرسیارانه و جه‌نده‌ها پرسیاری دی ده‌بێت وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد‌و سیاسه‌تمه‌داران روون و ئاشكرا بێت و بێ وه‌ڵام نه‌بێت.
ده‌بێت پاش وه‌ڵامدانه‌وه ڕای گشتی بۆ دروستبكرێت و به ووتارێك و دوو ووتاری رۆژنامه‌وانی وه‌ڵام نه‌درێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ئێستا سیاسه‌توانانی كورد و پسپۆران ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی رۆژانه‌یان هه‌بیت و داتای وورد كۆبكه‌نه‌وه و, پسپۆران به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌و داڕشتنی به‌رنامه بن بۆ گشت ئه‌گه‌ره‌كان, به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه به‌دی ناكرێت, وه‌ك ئه‌وه‌ی كورد ده‌ڵێت (شامی شه‌ریف)ه , ئه‌گه‌رچی شامیش وا نزیكه تێك چێت.ئه‌وه هه‌ر باسی كێشه سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم مه‌كه كه چۆن گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو شه‌قام و میدیاكان وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد, كه ماڵوێرانی به‌دواوه‌یه, وه‌ك ئه‌وه‌ی كه سێ ئه‌ندام ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا, كه دوانیان له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی بوون و ئه‌وی دیان له لیستی گۆڕان و دكتۆرێكی پسپۆری ئه‌كادیمی له به‌رنامه‌یه‌كی NRT ده‌رباره‌ی به هه‌رێم بوونی پاریزگاكان گفتوگۆ‌و حیواریان ده‌كرد, كه بۆ ساده‌ترین ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگای كوردستانی ده‌ركه‌وت كه له‌به‌ری ئه‌وه‌ی به قوڵاییه‌وه بڕواننه ئه‌م مه‌سه‌له گرنگه چاره‌نووسسازه, كه‌چی حیواره‌كه به ئاقاری ململانێی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن كۆتای پێهات و, جار جاریش چاوزه‌قكردنه‌وه و هاواركردن و قیژان به‌سه‌ریه‌كدیدا ده‌كرا.. به‌ڕێوه‌به‌ری مێزگه‌رده‌كه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌سلی مه‌وزوعه‌كه‌و نه‌بێته ململانێ حیزبایه‌تی له‌سه‌ر حیسابی پرسه چاره‌نوسسازه‌كان و به سه‌لامه‌تی به‌رنامه‌كه‌ی ته‌واو بێت و نه‌بێته شه‌ره كورسی له‌ناو ستۆدێدا, له‌كاتێكدا ته‌ماشاكاران له چاوه‌نواڕی ئه‌وادا بوون چاره‌سه‌ریان بۆ ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستان و كێشه‌كانی تر هه‌بێت.لێره‌وه واتێنه‌گه‌ین ئێمه به‌بێ هیواییه‌وه ته‌ماشای واقیع ئه‌كه‌ین, چونكه بێ هیوایی مردنه, به‌ڵام چی بڵێین ئه‌مه وه‌زعه‌كه‌یه, ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد به ستراتیج كاربكه‌ن و وه‌زعی ناوخۆی كوردستان به ژیرانه به‌ره‌و تۆكمه‌بوون ببه‌ن و سوود له وزه‌و تواناكان كه زۆرن وه‌رگرن ئه‌وا سه‌نگی خۆی له عیراق و ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌لاتی ناوین و ته‌نانه‌ت له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێت, ده‌توانرێ ده‌رفه‌ته‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بقۆزرێته‌وه و ته‌نانه‌ت خۆی وه‌ك داكۆكیكارێكیش بۆ پارچه‌كانی تری كوردستان و گه‌لانی ئازادیخواز نیشان بدات و رووداوه‌كانی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له به‌رژه‌وه‌ندی كورد كوردستانیان ته‌واو بێت
.ده‌ست له ده‌ست و پشت به‌خوا.
هه‌ولێر2/11/2011