نوچەنێت-ئاژانسەکان
بە گوێرەی راپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ئەمڕۆ دووشەممە،29 ئاگۆست بڵاو بۆتەوە، لە ئەفغانستان یەک ملیۆن منداڵی ژێر 5 ساڵ لە گەڵ حاڵەتی بەدخۆراکی بەرەوڕوون.
لەم بارەیەوە ئاژانسی هەواڵنێریی ئەڵمانیا دەڵێت، ئەم راپۆرتە کە لە لایەن نووسینگەی نەوەتەیکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆڤدۆستانە ئامادە و بڵاوکراوەتەوە، نیشانیدا کە بەدخۆراکی بکوژی منداڵانی ئەفغانستانە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، لە هەر 1000 منداڵێک کە لە دایک دەبن، 55 کەسیان پێش ئەوەی تەمنیان بگاتە 5 ساڵ، گیانیان لە دەست دەدەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە 82%یان پێش ئەوەی تەمەنیان بگاتە یەک ساڵی، دەمرن.
راپۆرتەکەی هەروەها دەڵێت، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە گەڵ حاڵەتی بەدخۆراکی بەرەوڕوون، بە هۆی پێکدادان و شەڕ لەم وڵاتە رێژەکەی لە بەرزبوونەوەدایە. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە، زۆربەی ئەم منداڵانە بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشییەکانی سکچوون و نەکسۆ (ذات الریە) گیانیان لە دەست دەدەن.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، 388 منداڵ بە هۆی شەڕی هێزەئەمنییەکان و کەسانی چەکدار بوونەتە قوربانی و 2.7 ملیۆن کەسیش لە گەل حاڵەتی بەدخۆراکی بەرەوڕوون.