ئەمریکا: شەڕی نێوان تورکیا و یەپەگە قابیلی قبوڵ نییە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەڵێت، شەڕ لە نێوان سوپای تورکیا و هێزە چەکدارەکانی ژێر پشتیوانی ئەم وڵاتە لە گەڵ هێزەکانی یەپەگە و گروپە چەکدارەکانی دیکەی سوریا، قابلی قبوڵ نییە.

برێت مەکگورگ، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، لە هاوپەیمانێتی دژ بە داعش، ئەمڕۆ دووشەممە لە تویتێکدا نووسیویەتی کە ئەم لایەنانە دەبێ تەرکیز بکەنە سەر شەڕی دژ بە داعش و لە هەر جۆرە شەڕ و پێکدادانێک لە گەڵ یەکتر خۆ بە دوور بگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هێزەکانی یەپەگە  وئەو عەرەبانەی کە لە ژێر ناوی هێزەکانی دیموکراتی سوریا لە دژی داعش شەڕ دەکەن، لە لایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاوە مەشق و راهێنیانیان پێ دەکرێت.

هەر لەم پەیوەندییەدا دەوڵەتی تورکیا، یەپەگە بە پاکتاوی رەگەزی تۆمەتبار دەکات و راشیگەیاند، کە ئەگەر پاشەکشە بە هێزەکانیان نەکەن، تورکیا پەرە بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی خۆی لە ناوچەکە دەدات.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا، مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا هۆشداری داوەتە هێزەکانی یەپەگە و گوتوویەتی “ئەگەر هێزەکانیان بەرەو کەناری رۆژهەڵاتی فورات نەکشێنێتەوە، وەک ئامانجی هێرشە سەربازییەکان هەژمار دەکرێن”.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ بۆ سوریا، رۆژی یەکشەممە 28ی ئاگۆست رایگەیاندووە، کە بە هۆی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە نزیک بە 40 کەس لە خەڵکی سڤیلی سوریا گیانیان لە دەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com