نوچە-ئاژانسەکان
سەرچاوەکانی هەواڵ دەڵێن، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە،٢٩ی ئاب تەقینەویەەک لە بەردەم بنکەی تاوانناسی پۆلیسی برۆکسل لە بەلجیکا روویداوە.
کەناڵی هەواڵی ئاڕ.تی.ئێڵ لەم بارەیەوە رایگەیاندووە، لە کاتی تەقینەوەکە بیناکە چۆڵ بووە، هەر بۆیە زیانی گیانی بەداوە نەبووە.
بە پێی راپۆرتەکان، کاتژمیر ٣ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی بەلجیکا، لە بەردەم بنکەی بینای تاوانناسی پۆلیسی برۆکسل، چەند هێرشبەرێک بۆمبێک لە نزیک تاقیگەی بنکەکە دەتەقێننەوە، کە بۆتە هۆی ئاگرتێبەردانی شوێنەکە.
تاوەکوو ئێستا هیچ هەواڵ و زانیارریەک، لە چارەنووسی هێرشبەران بڵاو نەبۆتەوە.
میدیاکانی بەلجیکا رایانگەیاندووە، کە زیانێکی بەرچاو بە بنکەی تاوانناسی پۆلیسی برۆکسل گەیشتووە.
سەنتەری سەربەخۆی تاوانناسی بەلجیکا، لە گەل دادگای فیدڕاڵی بەلجیکا لە پەیوەندیدایە، لە ناوچەی نێدێر-ئۆڤێر-هیمیکی لە ناوچەی باکوری برۆکسل-ە.