دوو تەقینەوەی خۆکوژی لە باکوری عەدەن ٥٠ کوژراوی لێکەوتەوە

0

نوچە-قطرە

کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ دوو شەممە،٢٩ی ئاب لە زاری سەرچاوە ئەمنیەکانی یەمەنەوە رایگەیاندووە، کە لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلیکی بۆمبڕێژکراو لە گەڕەکی”السنافر”ی باکوری شاری عەدەن، کە دەکەوێتە باشوری یەمەن، ١٨ کەس لە میلیشیاکانی هەواداری مەنسور هادی، وەرۆککۆماری هەڵاتووی ئەم وڵاتە گیانیان لە دەست دا.

لە هەمان کاتدا، کەنەاڵی هەواڵی”الحدث”لە راپۆرتێکی دیکەدا باس لەوە دەکات، کە بە هۆی تەقینەوەیەکی خۆکۆژی لە باکوری عەدەن ٣٠ کەسی دیکە گیانیان لە دەست داوە.

کەناڵی الحدث، لە راپۆرتێکی دیکەی دا ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی قوربانیانی ئەم تەقینەوانە داوە و رایگەیاندووە، ژمارەی کوژراوەکان گەیشتۆتە ٥٠ کەس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com