بەغدا: هەوڵی پاراستنی پەیوەندیەکانمان لە گەڵ سعودیە دەدەین

0

نوچە-ئیسنا

دوابەدوای داواکاری فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ریاز، بۆ گۆڕین باڵوێزی خۆی لە بەغدا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەخت دەکاتەوە، کە وڵاتەکەی هەوڵ بۆ پاراستنی پەیوەنییەکانی خۆی لە گەڵ سعودیە دەدات.

ئەحمەد جەمال، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە سەر پەیجی خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی: پاراستی پەیوەندیەکانمان لە گەڵ سعودیە یەکێک لە ئەولەوییەتەکانی ئێمەیە وبۆ پەرەپێدان و پتەوکردنی ئەم پەیوەندیانە هەوڵ دەدەین، بەڵام باڵوێزی سعودیە بە کردەوە لە بەهێز کردنی ئەم پەیوەندییانە ناسەرکەوتوو بووە.

لە کاردانەوە بەرامبەر بەم داواکاریەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سامر سەبهان باڵوێزی سعودیە لە بەغدا، رایگەیاند، کە بە گۆڕین دبلۆمات و باڵوێزێک،هۆچ جۆرە گۆڕانگارییەک بە سەر سیاسەتی سعودیە لە عێراقدا نایەت.

سامر سەبهان لەماوەی رابردوودا هێرشی کردۆتە سەر حەشدی شەعبی، عێراقیش ئەم لێدوانانە بە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی خۆی وەسف کردووە. بە تایبەت کە سەبهان گوتبوی، ئێران هەوڵی داوە لە رێگەی هێزەکانی شیعە و لەوانە حەشدی شەعبی، ناوبراو تیرۆر بکەن، کە دواتر بەغدا رەتیکردەوە.

سعودیە ساڵی رابردوو، دوای تێپەڕینی ٢٥ سال باڵوێزخانەی خۆی لە بەغدا کردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com