نوێنه‌ری خامنه‌یی و سیستانی، له‌ كابوڵ ده‌ستگیر ده‌كرێت

0

نوچه‌- ئه‌لجه‌زیره‌

هه‌واڵگری ئه‌فغانستان، قوربان غولامپوری نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شؤری ئێسلامی ئێران و عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراقی له‌ كابول ده‌ستگیر كرد، به‌و پێیه‌ی به‌رپرس بوه‌ له‌ ناردنی شه‌ڕكه‌ری ئه‌فغانستانی بۆ سوریا، وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی ئه‌فغانستان باسی كرد.

په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ش له‌ ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه‌ ” غولام پور، له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ ویلایه‌تی هراتی رۆژئاوای ئه‌فغانستان ده‌ستگیر كراوه”‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی رابردوو، لیوای فاتمییه‌كان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و گروپانه‌ی له‌ سوریا له‌ ریزه‌كانی ئه‌سه‌ددا ده‌جه‌نگن، زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌فغانستانین، به‌تایبه‌تی ئه‌و ئه‌فغانستانیانه‌ی له‌ ئێران نیشته‌جێن، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به‌ سوپای پاسدارانی ئیرانن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com