نوچه- ئه‌نادۆڵ
پسپۆرێكی ئه‌مریكی، ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سه‌رباز بۆ سوریا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی و بازرگانییه‌وه، به‌مه‌ش یاسای نێوده‌وڵه‌تی فرۆكه‌وانیی پێشێل كردوه، داواشی له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی وه‌ك بۆینگی ئه‌مریكی و ئێرباسی ئه‌وروپی بواری دروستكردنی فرۆكه كرد، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن و فڕۆكه‌ی پێنه‌فرۆشن، بۆ خۆ لادان له تێوه‌گلان له‌و جۆره كارانه.
ئیمانوێل ئه‌تۆلینای له ده‌زگای ” به‌رگری له دیموكراتی” كه باره‌گاكه‌ی له واشنتۆنه، له وتارێكی شیكاریدا گوتی ” فڕۆكه بازرگانی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئێران به‌ره‌ده‌وامی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فرۆكه‌وانی پێشێل ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سه‌رباز بۆ سوریا، بۆ پشتگیری رژێمی ئه‌سه‌د، فرۆشتنی فرۆكه له‌لا‌یه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه به ئێران، ده‌بێته هۆی تێوه‌گلانییان له‌و جۆره كارانه”.
رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، رێگه‌ی به‌وه‌دا كه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له بواری فرۆكه‌وانیدا له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵبگیرێن، ئه‌مه‌ش وای له كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی جیهان كرد گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فرۆكه‌وانی نیشتمانی ئیران بكه‌ن بۆ فرۆشتنی فرۆكه، له‌ناویاندا كۆمپانیای به‌ناوبانگی ئه‌مریكی بۆینگ و ركابه‌ره ئه‌وروپیه‌كه‌ی ئێرباس.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه پێیوایه ” كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان له‌سه‌ر ئێران مانای ئه‌وه نیه ده‌بێت به ته‌واوی روانگه‌مان بۆ جموجوڵه‌كانی ئێران بگۆڕێت، به‌وپێیه‌ی یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له لیستی تیرۆری ئه‌مریكادایه”.