نوچه- عه‌ره‌بی جه‌دید
ئه‌كره‌م كه‌عبی ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌با، یه‌كێك له پێكهاته‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌ندامانی حیزبوڵای لوبنان له عێراق هه‌ن، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان راوێژكاری سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبین.
كه‌عبی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له تاران گوتی ” حه‌شدی شه‌عبی ده‌توانێت به ته‌نیا موسڵ ئازاد بكات، به‌بێ یارمه‌تی هیچ كه‌سێك”.
ئه‌وه‌شی گوت، كه هاتنی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران بۆ عێراق، به داواكاری فه‌رمی حكومه‌تی عێراق بوه، دووپاتیشی كرده‌وه كه سوله‌یمانی له عێراقه، به‌هۆی پێویستی عێراق بۆ هاوكاری، له‌میانه‌ی پرۆسه سه‌ربازییه‌كاندا.
هاوکات دەڵێت” نهێنی سه‌ركه‌وتنی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ئه‌وه‌یه، كه له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌ڕوات”، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه حه‌شدی شه‌عبی له عێراق له‌دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵیش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌مێنێته‌وه.