نوچه- ئاژانسه‌كان
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه، شاندێكی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن گه‌یشتنه به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به مه‌به‌ستنی سه‌ردان كردنی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی عێراق و ، هه‌روه‌ها قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران.
محه‌مه‌د عه‌بدولسه‌لام، وته‌بێژی حوسییه‌كان له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك دەڵێت” به یارمه‌تی خوا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشتینه به‌غدای پایته‌ختی عێراق”.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، شانده‌كه چاوی به ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی پارته شیعه‌كان ده‌كه‌وێت، به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حیزبی ده‌عوه‌ی شیعه، به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی ده‌توانێت چی‌یان پێشكه‌ش بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی یه‌مه‌نییش رایگه‌یاند، كه شاندی حوسییه‌كان پێكهاتوه له ” حه‌مزه حوسی، حه‌مید عاصم، ناصر باقزقوز، سه‌لیم ئه‌لمغلس”.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی گوت، كه شانده‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی حكومی و سیاسی و سه‌ركرده‌ی میلیشیاكان كۆده‌بێته‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی و دانپێدانانی عێراق به‌و ئه‌نجومه‌نه سیاسییه‌ی كه حوسییه‌كان و پارتی كۆنگره‌ی گشتی گه‌ل ” پاته‌كه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح” له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا دروستیان كرد، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی حوكمی نوێ بۆ به‌رێوه‌بردنی كاروباری ئه‌و شارانه‌ی له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندان، له‌ناویاندا شاری سه‌نعای پایته‌خت.
سه‌رچاوه‌كه هەروەها دەڵێت” شاندی حوسییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بدولسه‌لام چاوی به به‌رپرسه ئێرانییه‌كانیش ده‌كه‌وێت، له‌پێش هه‌موویانه‌وه قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، ئه‌مه جگه له چه‌ند به‌رپرسێكی تری سوپای پاسداران، بۆ وتووێژ كردن له‌سه‌ر پشتیوانی ئێران بۆ حوسییه‌كان له‌سایه‌ی ئه‌و جه‌نگه‌ی ئێستا له یه‌مه‌ن هه‌یه”.