نوچەنێت: تایبەت
بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارتی لە موسڵ رایدەگەیەنێت، داعش بەشێكی دیكەی شورا مێژووییەكی سەردەمی ئاشوورییەكانی موسڵی تەقاندەوە.
لە دوای ئازادكردنی دەوربەری شاری موسڵ و دەنگۆی ئازادكردنی ئەو شارە، تیرۆرستانی داعش دەستی کردووە بە تەقاندنەوەی شوێنەوارە مێژووییەکان دانانی بەربەست لە ناو شاری موسڵ.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سەعید مەموزینی بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ی پارت دیموکراتی کوردستان سەبارەت دۆخی نێو شاری موسڵ رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئاگۆست، تیرۆرستانی داعش بەشێكی دیكەی شورا مێژوییەكەی موسڵیان تەقاندەوە و لە ناویان برد، كە ئەو شورایە لە سەردەمی پێش زایین دروستكراوە .
سەعید مەموزینی لە بارەی بۆردمانەکانەوە دەڵێت “هەر ئەمڕۆ فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان شاری موسڵیان بۆردمان كرد، 32 چەکداری داعش كوژران، یەك لە كوژرارەكان ئەمیر بووە، بە ناوی ئەبو حوزەیفە مسری.