وەزارەتی دەرەوەی عێراق خوازیاری گۆڕینی باڵوێزی سعودیە و سوننەکان رەتیدەکەنەوە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، داوای لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سعودیە کردووە، کە سامر سەبهان، باڵوێزی خۆی لە بەغدا لە گەڵ کەسێکی دیکە جێگۆڕکێ پێبکات.

بە گوێرەی سومریە نیوز، ئەحمەد جەمال گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانێکدا رایگەیاندووە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە سعودیە دەکات کە جێگرەویەک بۆ سامر سەبهان دیاری بکات.

وەزارەتی دەرەوی عیراق رۆژی هەینی رابردوو رایگەیاندبوو، کە رێگە بە هیچ باڵوێزێک نادات کە بۆ پەرەپێدان بە تەنگژە و ناکۆکی تایفی پۆستەکەی خۆی بەکار بهێنێت.

دوانیوەڕۆ ئەمڕۆ یەک شەممە 28ی ئاگۆست، گەورەترین فراکسیۆنی سوننەی ناو پەرلەمانی عێراق وەک دژکردەوە، دژایەتی خۆی بۆ ئەم داوایەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق خستەڕوو.

خالد المفرجی، نوێنەری پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتی “متحدون” کە گەورەترین هاوپەیمانی حزبە سوننەکانی ئەم وڵاتە لە پەرلەمان هەژمار دەکرێت رایگەیاند، کە دژ بە گۆڕینی باڵوێزی سعودیەن لە بەغدا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com