نوچەنێت-ئاژانسەکان
دۆناڵد ترامپ، پاڵێورای پارتی کۆماریخواز، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە 28ی ئاگۆست، لە میتینگی “جەنتەر ئەیالەتی ئایۆڤا” بەڵێنی دا ئەگەر بگاتە کۆشکی سپی، سەرجەم ئەو پەنابەرانەی کە بە شێوەی نایاسایی چوونەتە ئەم وڵاتە، دەربکات و هاوکات جەختی لە دروستکردنی دیواری مەکزیک کردەوە.
ترامپ لەم بارەیەوە گوتوویەتی، هەر لە رۆژی یەکەمەوە دەست دەکەم بە دەرکردنی پەنابەرانی نایاسایی و ئەو سەدان هەزار کۆچبەرەی کە لە ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما و هێلاری کلینتۆندا روویان کردۆتەوە ئەمریکا.
ترامپ جەخت لە دروستکردنی دیواری مەکزیک دەکات و بەڵێن دەدات، کە بۆ ناسینەوە و دەرکردنی ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی لەم وڵاتە ماونەتەوە، سیستەمێک دادەنێت.
ترامپ لە میتینگەکی ئەمڕۆیدا ئاماژەی بە وردەکارییەکانی دەرکردنی 100 ملیۆن کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکا نەکردووە، کە ژمارەیەکی بەرچاو لەم کەسانەی بۆ زیاتر لە 10 ساڵە، دانیشتووی ئەم وڵاتەن.
پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، رەش پێستەکان وەک هۆکارێکی بێ کاری هاووڵاتیانی ئەمریکا ناو دەبات و دەڵێت، هەر هاووڵاتییەکی ئەفریقی، ئەمریکی یان هەر کەسێکی تر کە بە بۆنەی کۆچبەرێکی نایاسایی کارەکەی لە دەست دەدات، لە راستیدا مافی ئەم هاووڵاتییە پێشێلکراوە.
ترامپ باس لەوەش دەکات، کە دەنگدان بە ترامپ دەنگە دانە بە وڵاتێکی بەهێز و دەنگدان بە کلینتۆن دەنگدانە بە سنوورە کراوەکان.
بە پێی ئەنجامی دواین راپرسییەکان، هێلاری کلینتۆن 41%ی دەنگی هاووڵاتیانی ئەمریکی لە گەڵە، لە کاتێکدا تەنها 36%ی خەڵکی ئەم وڵاتە پشتیوانی لە ترامپ دەکەن.
رۆژی هەینی رابردوو، ئەنجامی راپرسییەکی دیکەی رۆیتەرز-ئایپۆس دەریخست، کە نزیک بە 33%ی دەنگدەران بە ئەگەری زۆر دەنگ بە هیچ کام لەم دوو پاڵێوراوە نەدەن.