گاردیان:هەولێر نگەرانی شەپۆلی ئاوارەکانی موسڵە

0

نوچەنێت-شفقنا

بە پێی بەڵگەیەکی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە بڵاوکراوەی ئابزێرڤێر بڵاوی کردۆتەوە، ئەم هەرێمە نیگەرانی شەپۆلی نوێی ئاوارەکانی موسڵە، کە لە ئەگەری دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکە بە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس مەزندە دەکرێت.

گاردیان لەم بارەوە نووسیویەتی، هێزەکانی پێشمەرگە و دەوڵەتی عێراق بەرەبەرە خۆیان بۆ هێڕشکردنە سەر شاری موسل ئامادە دەکەن، تاوەکوو داعش لە دووەمین شاری گەورەی عێراق وەدەربنێن، بەڵام هەولێر، بەغدا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نگەرانی بەرەوڕووبوونەوەیە لە گەڵ شەپۆلی ئاوارەکانی ئەم شارە، چ ئەوانەی لە شارەکە دەمێننەوە چ ئەوانەی خۆیان دەرباز دەکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە خودی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ کێشەی دارایی و ئابووری بەرەوڕوویە و پێناچێ بتوانێ وەڵامدەرەوەی خەڵکی موسڵ بێت.

لە ئێستادا سێ سیناریۆ بۆ ئازادکردنی شاری موسڵ گریمانە دەکرێت، یەکەم: سیناریۆ ئەوەیە کە زۆر ئەستەمە کە شارەکە بەم زووانە لە دەستی داعش دەربێنن، کە بە لانی کەمەوە 100 هەزار ئاوارەی بەدوادادێت.
دووهەم: شەڕ و پێکدادانێکی چەند هەفتەیی دێتە ئاراوە، کە پێدەچێت یەک ملیۆن ئاوارەی لی بکەوێتە.

سێهەم: شەڕ و پێکدادانی سەر شەقامەکانی، کە رەنگە چەند مانگ بخایەنێت، سەرباری ئاوارەبوونی بە لێشاوی خەڵک. رەنگە دانیشتووانی شارەکە لە گەڵ کەمی قەیرانی ئاو و خۆراک و دەرمان بەرەوڕوو ببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com