نوچە-افکار نیوز
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هۆشداری لە بارەی بەشداری بەرپرسانی حەشدی شەعبی، لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەدات و دەڵێت: بەشدار ئەم کەسانە لە هەڵبژاردنەکان ،حکومەت دەکات بە دەزگایەکی سەربازی ومیلیشیایی.
سەدر هەروەها دەڵێت:ب ەشداری کردنی حەشدی شەعبی لە هەڵبژاردنەکان دەبێتە هۆی خەوشدار بوونی سیمای جیهاد وموجاهدین و مەترسی ئەوەیە هەیە، کە حکومەت ببیت بە دامەزراوەیەکی میلیشیایی و دەنگی خەڵکی بە ناڕەوا بدرێت بە کەسەکان.
رێبەری رەوتی سەدر ئەوەش دەخاتە روو، کە ئەمە مەترسییەکی ئاشکرایە، گەیشتنی موجاهدین بە کورسییەکانی حکومەت بە مانای فەرامۆش کردنی جیهدە، چونکە دەبێتە هۆی تێوەگلانی موجاهیدن بە تاڵان و باجگیری و زۆر بابەتی دیکە .
سەرد جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە بەسداری کردنی موجاهدین هیچ روویەکی سیاسی نییە و ئەم بەشداری وەک خۆکوژی سیستمی سیاسی وڵات وایە.