نوچه- ئاژانسه‌كان
راگه‌یاندكاری دیاری سوریا و جیهانی عه‌ره‌بی فه‌یسه‌ڵ قاسم ده‌ڵێت، كاتێك توركیا ده‌ستێوه‌ردانی كرد له شه‌ڕی سوریا، بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی بوو، به‌ڵام كه ئێران ده‌ستێوه‌ردانی كرد داگیركاری بوو.
قاسم له ئه‌كاونتی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی” بۆچی ئێران كه وڵاته‌كه‌ی دووره له سوریاوه حه‌ڵاڵه له سوریا شه‌ڕ بكات و داگیری بكات، به‌ڵام بۆ توركیا حه‌رامه، كه بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستێوه‌ردان بكات، به‌تایبه‌ت كه به درێژایی 900 كیلۆمه‌تر سنوری له‌گه‌ڵ سوریا هه‌یه، به‌یه‌كدا چوونی جوگرافیایی و دانیشتوانییان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه و 3 ملیۆن ئاواره‌ی سوریا له توركیان، ئایا چه‌ند ئاواره‌ی سوریا له ئێرانن؟ بێگومان هیچ كه‌سێك.
جێگه‌ی باسه، ئێران له شه‌ڕه‌كانی سوریادا به ناردنی میلیشیا و چه‌ك به‌شداره و له ریزه‌كانی ئه‌سه‌ددا ده‌جه‌نگن له دژی شۆڕشگێڕانی سوریا، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌كدارانی حیزبوڵای لوبنان له شەڕه‌كانی سوریادا.