نوچەنێت- ئه‌لغه‌د
عادل نوری په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق، له فراكسیۆنی كوردستانی رایگەیاند، به‌شداری كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، داواكارییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، داوای لێكراوه به‌شداری شه‌ڕه‌كه بكات نه‌ك خۆبه‌خشی بێت.
ئەو پەرلەمانتارە، له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له كه‌ناڵی ئاسمانی ئه‌لغه‌د، جه‌ختی كرده‌وه، كه عێراق پێویستی به پشتیوانی پێشمه‌رگه هه‌یه و ناتوانێت واز له رۆڵی پێشمه‌رگه بهێنێت له رزگار كردنی خاكی عێراق، گوتیشی “پێشمه‌رگه له رووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه داخوازی له سه‌ره”.
سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، عادل نوری بە هۆی هەڵوێستەکانییەوە و هاوهەڵوێست نەبوونی لە گەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو لە بەغدا، لە فراکسیۆنەکە دوورخستەوە.