بەرپرسێکی عێراقی: دەتوانین لە رێگەی ئێرانەوە نەوت هەناردە بکەین

0

نوچەنێت- ئاژانسی رۆیتەرز

بەغدا بە نیازە لە ئەگەری شکستهێنانی وتووێژە نەوتییەکانی لە گەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی ئێرانەوە نەوتی خاوی خۆی بفرۆشێت.

ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دەڵێت، بڕیارە وتووێژەکان سەبارەت بە دۆسیەی نەوت هەفتەی داهاتوو لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.

جێگری وەزیری نەوتی عێراق، لە درێژەی وتووێژە تایبەتەکەی لە گەڵ رۆیتەرز رایگەیاندووە، وتووێژەکانی داهاتوو لە گەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تایبەت دەبێت بە هەناردەکردنئ نەوتی عێراق لە رێگای تورکیاوە.

فیاض النیما جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەگەر وتووێژەکانی سەبارەت بە دۆسیەی نەوت بگاتە بن بەست و رێککەوتنی لە سەر نەکرێ، رێگای دیکە تاقی دەکەینەوە، جا ئێران بێت یان وڵاتێکی دیکە، چونکە پێویستیمان بە پارەیە.

بودجەی عێراق وەک دووهەمین هەناردەکەری گەورەی نەوتی ئۆپێک لە دوای سعودیە، بە تەواوی بەستراوەتە بە فرۆشی نەوتەوە، نزیک بە 95%ی ئەم بودجەیە لە رێگای فرۆشتنی نەوتەوە دابین دەبێت.

رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێی کوردستان، رۆژانە نزیک بە 500 هەزار بەرمیلە، کە لە رێگای تورکیاوە هەناردە دەکرێت و بەغدا توانای گۆڕینی ئەم رێڕەوەی بۆ ئێران نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com