نوچه‌نێت- ئه‌لغه‌د
ناوه‌ندی به‌دواداچوونی ئه‌زهه‌ر ده‌ڵێت، ئێران خراپه‌كارییه‌كانی داعش بۆ به‌هێز كردنی هه‌ژموونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا و فراوانخوازییه‌كانی له سه‌ر حیسابی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌كارده‌هێنێت.
ناوه‌ندی فه‌رمی شێخه‌كانی ئه‌زهه‌ر له به‌دواداچوونێكدا، كه رۆژی شه‌ممه بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌پرسێت، داعش كه خراپه‌كاری گه‌نده‌ڵی له عێراقدا و له سه‌ر سنوری ئێران بڵاو ده‌كاته‌وه، هه‌رگیز بیری له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه موشه‌كیك ئاراسته‌ی ئێران بكات، سه‌ره‌ڕای دوژمنایه‌تی داعش له به‌رامبه‌ر شیعه‌دا، وه‌ك خۆی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئیران شانازی به زیاد بوونی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكه‌وه ده‌كات له به‌رامبه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه، به‌هۆی تاوانه‌كانی داعشه‌وه، باسی گوته‌كه‌ی ئه‌كبه‌ر رائیفی پوری مامۆستای زانكۆی ئیمام سادقی كردووه، كه ده‌ڵێت “به هۆی تاوانه‌كانی داعشه‌وه، كه سڵ له سه‌ربڕینی خه‌ڵك و هه‌ڵواسینیان ناكاته‌وه، چه‌ندین كه‌س بوونه شیعه“.
مریه‌م ره‌جه‌وی سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئێران جه‌ختی كردۆته، رژێمی مه‌لاكانی ئێران، له گه‌ڵ داعش رێككه‌وتووه و هه‌ماهه‌نگی یه‌كترن، هه‌ر دوولایان دژی ئیسلامی راسته‌قینه‌ن، هه‌روەها شێوازی هاوبه‌شی دڕه‌نده‌یی و به‌ربه‌رییەتیان هه‌یه، ژیانی هه‌ریه‌كه‌یان به‌نده به‌ویتریانه‌وه”.