پزیشکانی بێ سنور: دۆخی ئاوارەکانی سەڵاحەدین جێی نیگەرانییە

0

نوچە-مشرق

سەرۆک رێکخراوی پزیشکانی بی سنور(MSF ) لە عێراق دەڵێت: دۆخی ئاوارەکانی پارێزگای سەڵاحەدین نالەبار و جێی نیگەرانییە.

ئەبو سەعدە،سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بی سنورلە عێراق، بە ماڵپەڕی شەرقولئەوسەت گوتووە، دۆخی ئاوارەکانی پارێزگای سەڵاحەدین لە وپەڕی خراپیدایە وئەمەش جێی نیگەرانییە.

ئەبو سەعدە لە وتووێژێکدا رایگەیاندووە: بەرپرسانی عێراقی و رێکخراوە فریا گوزاریەکان، لە گەڵ توندتربوونەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە باکور و رۆژئاوای عێراق، بۆ یارمەتی گەیاندن بە ئاوارەکانی پارێزگای سەڵاحەدین لە گەڵ کۆمەڵێک کێشەی روو بە روون.

ئەبوسەعدە رایگەیاندووە، رێکخراوی پزیشکانی بی سنور چالاکیەکانی خۆی لەتکریتەوە دەست پێکردووە  وبەرەو ناوچەکانی باکور بەرێکەوتوون.

سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بێ سنور لە عێراق دەشڵێت:ئاوارەکان لە گەل کۆمەڵێک خەسار و دیاردەی جددی بەرەوروون لەوانە جیابوونەوەی ئەندامانی بنەماڵە، خەسار و زیانی جەستەیی .

ئەبو سەعدە هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە، کە دەستڕانەگەیشتنی ئاوارەکان بە ئاوی پاک بۆ خواردنەوە، یەکێکی دیکە لە نیگەرانیەکانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com