بێزنس ئینسایدەر: داعش توشی قەیرانی دارایی بووە

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

بە گوێرەی ماڵپەڕی بێزنس ئینسایدەری ئەمریکی، رێکخراوی داعش رۆژ لە دوای رۆژ  ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی لە دەست دەدات. ئەم شکستانەش بۆتە هۆی ئەوەی، کە سەرچاوە داراییەکانی داعش روو لە کەمی بکات  ولە بەرامبەردا رادەی باج و ماڵیات بباتە سەر. دابەزینی رێژەی ٥٠%ی موچەی ئەندامانی داعش نیشان دەدات، کە ئەم رێکخراوە تووشی کێشەیەکی دارایی گەورە بۆتەوە.

ئادام زوبین، جێگری کاتی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیاری دارایی لەم بارەوە رای وایە، کە داعش لە گەڵ کەمی پارە بەرەوروویە. هەر بۆیە لە هەوڵدایە موچەی ئەندامانی کەم بکاتەوە  وهاوکات لە رێگەی زیادکردنی باج و ماڵیات سەرچاوەی دارایی و داهاتی خۆی زۆرتر بکات.

زوبین دەڵێت: زانیاریمان لایە، کە داعش موچەی بنەماڵەی کوژراوانی خۆ بڕیوە و رێژەی باج و ماڵیاتی بردۆتە سەرێ، لە باجی داهاتەوە بگرە تا موڵک وماڵ و دارایی.

جێگری کاتی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆریزم و زانیاری دارایی ئەوەش دەخاتە روو، کەم کردنەوەی مووچەی بە رێژەیەکی بەرچاو ئەندامانی بیانی داعشی گرتۆتەوە.هەروەها داهاتی ئەم رێکخراوە لە نەوت بە رادەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

ئەم بەرپرسەی ئەمریکا باس لەوەش دەکات، کە ئەم دۆخە داراییە کە داعش بەرەورووی بۆتەوە نابێتە هۆی لەناو چوونی داعش لە ئایندەیەکی نزیکدا، بەڵام دەکرێ باس لەوە بکەین کە قەیرانی دارایی لەم چەشنە دەبێتە بەربەستێک لە سەر رێی گەشەکردنی هەرچی زیاتری ئەم رێکخراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com