نوچه‌نێت- پێگه‌ی هه‌واڵی عێراق
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ناتق نوری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایانی ئێران و سه‌رۆكی نوسینگه‌ی سه‌رپه‌رستیاریی تایبه‌ت به رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی، له‌به‌رده‌م قوتابیان و پیاوانی ئایینی ئێران له‌كاتی كردنه‌وه‌ی وه‌رزی نوێی خوێندنی حه‌وزه‌ی ” ئیمام حه‌سه‌ن” ی شیعه له تاران گوتی، عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆرشی ئیسلامی ئێران، له نه‌بوونی محه‌مه‌دی مه‌هدیدا هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر هه‌یبوه.
ئه‌م وته‌یه‌ی نوری، كه یه‌كێكه له دیارترین سیاسه‌توانانی ئێران له‌میانه‌ی ئه‌و هێرشانه‌دایه، كه كردیه سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی ره‌خنه له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئێران ده‌گرن له سوریا، پێیوابوو ره‌خنه‌گران دنیابینی ئایینی و سیاسی‌یان له‌ده‌ستداوه.
نوری هه‌روه‌ها دەڵێت”هه‌ر كه‌سێك تێگه‌یشتن و دنیابینی هه‌بێت ئه‌وا لۆمه‌ی به‌رگریكارانی شوێنه پیرۆزه‌كانی ئالوبه‌یت ناكات له سوریا”، گوتیشی ئه‌وانه‌ی پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گرنگی شه‌ڕ له سوریا چییه، ئه‌وا تێگه‌یشتنی سیاسی و ئایینیان نیه.
ئەوەش رادەگەیەنێت” گه‌لی ئێران له‌ژێر سایه‌ی حكومه‌تێكدا ده‌ژین، كه رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی كه به نه‌بوونی محه‌مه‌دی مه‌هدی، هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر هه‌یبوه”.
هاوکات شەڕی سوریا بە شەڕی ئێران ناو دەبات” شه‌ڕی سوریا شه‌ڕی ئێرانه، ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ئه‌سه‌د بڕوخێنێت، ئه‌وا ده‌یه‌وێت پردی نێوان ئێران و حیزبوڵڵا بڕوخێنێت، ئه‌وكاته ئیسرائیل له‌سه‌ر سنوره‌كانمان ده‌بێت”.
چاودێران پێیانوایه، بیانوه‌كانی ئێران بۆ به‌شداری كردنی سوپای پاسداران له شه‌ڕی سوریا هیچ سودێكی نابێت له‌به‌رده‌م ده‌نگه ناوخۆییه‌كان، كه به‌هه‌ده‌ردانی ئابووری و خوێنڕشتنی خه‌ڵكی ئێران له سوریا ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
نوری له‌و قسانه‌یدا ده‌یه‌وێت بڵێت، كه به‌شداری كردنی شه‌ڕ له سوریا به فه‌رمانی خامنه‌یی بوه كه وه‌ك حكومه‌تی پێغه‌مبه‌ر وایه له سه‌رده‌می ئێستادا، هه‌روه‌ها هه‌موو بژارده‌كانی خامنه‌یی راست و دروستن و شیاوی ره‌خنه‌گرتن و ته‌نانه‌ت گفتوگۆ كردنیش نین.
به‌ڵام گه‌لی ئێران كه 30% له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن، به‌لایانه‌وه گرنگ نیه چی رووده‌دات له سوریا و یه‌مه‌ن و عێراق و لوبنان، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت قه‌یرانی دارایی و بێكاری و هه‌ژاری له ئێران كۆتایی بێت، كه له كاتی سه‌ركه‌وتنی شؤرشی ئیسلامییه‌وه له ساڵی 1079 ده‌ستی پێكردوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.