قەیرانی سوریا: ئەمریکا و روسیا لە “رێککەوتن” نزیکبوونەتەوە

0

نوچەنێت

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بە مەبەستی دیدار و گفتوگۆ لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی جنێفی کردووە. باس لەوە دەکات کە گفتوگۆکانی دوو لایەن بۆ پێش خستنی وتووێژەکان لە بارەوەی ئاگربەستەوە تارادەیەک پێشکەوتنی بە خۆیەوە بینیوە، بەڵام هێشتا بەربەست و کێشەکان بە تەواوەتی چارەسەر نەکراون.

وەزیرانی دەرەوەی روسیا  وئەمریکا رۆژی هەینی، ٢٦ی ئاب پێش ئەوەی بەشداری کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی بکەن و لە بەردەم کامێراکان ئامادە بن، بۆ ماوەی ١٣ کاتژمێر لە پشت دەرگا داخراوەکان دیدار و گفتوگۆیان پێکەوە هەبووە.

جۆن کێری لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە گوتی: ئێمە زۆر لە رێککەوتن نزیک بووینەتەوە، بەڵام بۆ گەیاندنی بە ئەنجامی کۆتایی پەلە ناکەین.

هاوکات لە گەڵ وتووێژەکانی ئەمریکا  وروسیا لە جنێف، رەوتی چۆڵ کردن و بە جێ هیشتنی شاری درایا، لە لایەن هەزاران کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم شارەوە دەستی پێکردووە، شارێک کە لە دەوروبەری دیمەشق هەڵکەوتووە  وبۆ ماوەی چوار ساڵی تەواوە لە گەمارۆی سوپای سوریادا بووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردۆتەوە، کە لە گەڵ لاڤرۆڤ سەبارەت بە زۆر بابەت گەیشتوونەتە رێککەوتن، بەڵام دبلۆماتکارانی هەر دوو وڵات بە مەبەستی لێکدانەوە  وتاوتوێکردنی وردەکاریەکان بە شێوەیەکی کارناسانە و باس و گفتوگۆ لەبارەی خاڵە جێ ناکۆکەکان، لەم شارە دەمێننەوە.

سەرۆکی دەزگای دبلۆماسی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە لە روانگەی ئەمریکاوە کۆتایی هێنان بە قەیرانی ناوخۆیی سوریا و دانانی خاڵی کۆتایی لە بەردەم شەڕی ناوخۆیی ئەم وڵاتە، تەنها لە رێڕەوی رێککەوتنێکی سیاسیەوە تێپەڕ دەبێت.

کێری وێڕای وەبیرهێنانەوەی وێنەی عومران، کوڕە تەمەن پێنج ساڵەکەی شاری حەلەبی رۆژئاوای کوردسان، کە بڵاو بوونەوەی وێنەکانی سەرنجی جیهانی بۆ لای کارەسات مرۆیی سوریا راکێشا، بە رۆژنامەنووسانی گوت: ئەم وێنەیە دەبێ هاندەرمان بێت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم گفتوگۆیانە.

جۆن کێری راشیگەیاندووە، کە دەوڵەتی سوریا بە پاڵپشتی پشتیوانەکانی کە بریتین لە روسیا  وئێران و حزبوڵڵای لوبنان، بەردەوام خاڵەکانی رێککەوتنی پێشووی ئاگربەستی لەم وڵاتە بن پێ خستووە.

حەلەب ئێستاش لە ژێر گەمارۆدایە و، لە لایەن هێزەکانی سەر بە سوپای سوریا و لایەنگرانی کە ئێران وروسیا  وحزبولڵا، بۆمبباران دەکرێت و چەند کاتژمێر زیاتر تێناپەرێ کە دانیشووانی شاری درایا لە دوای چوار ساڵ گەمارۆدرانی شارەکەیان، توانیوان لەم ناوچەیە دەرباز ببن و شارەکە بە جێ بهێڵن.

ئەمەش دوای ئەوە هات، کە  دژبەرانی چەکدار کە کۆنتڕۆڵی شارەکەیان بە دەستەوەیە لەگەڵ هێزەکانی سوپای سوریا رێککەوتن و بەم جۆرە بە هەزاران کەس لە خەڵکی مەدەنی شارە شارەکەیان چۆڵ کرد. داریا لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو لە گەمارۆی هێزەکانی سوریادا بووە و بۆ ماوەی سێ ساڵ کارەبای ئەم شارە بڕابوو. دوایین جار کە کاروانی یارمەتیە مرۆییەکانی پێ گەیشتووە، چوار ساڵ بەر لە ئێستا بووە.

بە پێی ئەم رێککەوتنەی نێوان بەرهەڵستکارانی سوریا  وسوپای سوریا،هەزاران کەس لە خەڵکی مەدەنی شارەکە بە جی دەهیڵن و هاوکات دڵنیایی دراوە بە هێزەکانی بەرهەڵستکار، کە بۆ چوونیان بۆ شاری ئەدلیب رێڕەوێکی ئەمن و پارێزروایان بۆ دابین دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com