ئەندازیاری شەڕی عێراق لە دەوڵەتی بۆشی کوڕ، دەنگ بە کلینتۆن دەدات

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

یەکیک لە سیما ناسراوەکانی نزیک لە جۆرج بۆشی کوڕ، کە وەک ئەندازیارو  وپلاندارێژی شەڕی عێراق ناوی لێ دەبردرێ، رایگەیاندووە کە لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆمار، دەنگ بە پاڵێورای دیموکراتەکان واتا هێلاری کلینتۆن دەدات.

بە گوێرەی لۆس ئانجلێس تایمز، پۆل ڤۆڵفۆیتز یەکێکی دیکە لە سیماناسراوەکانی پارتی کۆماری خوازی ئەمریکایە، دەڵێت ئامادە نییە دەنگ بە دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی ئەم پارتە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بدات و لە ئەنجامدا دەنگ بە هێلاری کلینتۆن دەدات.

ڤۆڵفۆیتز کە تەمەنی ٧٢ ساڵە، لە دەوڵەتی جۆرج بۆشی کوڕ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەم وڵاتەی لە ئەستۆ بووو. یەکێک لە هاندەرە سەرەکیەکانی بۆشی کوڕ بووە بۆ هێرش کردنە سەر عێراق لە ٢٠٠٣.

خاڵێک کە ڤۆڵفۆیتز و کلینتۆن لێک نزیک دەکاتەوە، رەزامەندی هەر دووکیان بووە بۆ هێرشکردنە سەر عێراق، چونکە کلینتۆن لە ساڵی ٢٠٠٢ وەک سیناتۆری نیۆیۆرک رەزامەندی خۆی بۆ هێڕش کردنە سەر عێراق دەربریبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com