نوچە.نێت
لە پێگەی کۆمەڵایەتی فیسبوکی “مه ڵبه ندی گۆرانی و ئاوازی ره سه نی كوردی” باسی خراپى ڕه‌وشى ژیانى هونەرمەند نەسین شێروان ،خۆی خێزانەکەی بڵاو کراوەتەوە ،کە پێمان دەڵێت کە نەسرین شێروان چۆن ژیانی بەسەر بردوە.
(نه‌سرین عومه‌ر عوسمان) ناسراو به (نه‌سرین شێروان) له‌ساڵى 1929 له گوندێكى ناوچه‌ى شرنا‌خ له بنه‌ماڵه‌یه‌كى كۆچه‌رى، له دایك بووه. له‌به‌ر خراپى ڕه‌وشى ژیانى خێزانه‌كه‌یان، ماڵه‌باوانى گه‌لێك ناوچه و شارى باكوورى كوردستان وه‌ك (جووله‌مێرگ، هه‌له‌كورامیران، جودى، وان، بۆتان، هاڤله‌ر، بێستن، سێرت و ئامه‌د) گه‌ڕاون و دواتریش به‌ره‌و ناوچه‌ى زاخۆ ڕۆیشتوون و ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌كانى (دارهۆزانێ، قادیا، زاخۆ) ماونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كیش له ماڵى یه‌كێك له ئاغاكانى زاخۆ، كار ده‌كات. دواتر نه‌سرین بۆ به‌غدا ده‌چێت و بۆ بژێوى ژیانى له ماڵى یه‌كێك له مه‌سیحیه‌كان (غه‌ریب پۆوز)دا, كه له پێشدا ناسیاویان بووه، ده‌مێنێته‌وه, ماوه‌یه‌كیش بۆ ماڵى جه‌مال بابان (كه وه‌زیرێكى سه‌رده‌مى پاشایه‌تى بووه) كارده‌كات،
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌وه به هونه‌رمه‌ندان “عه‌لى مه‌ردان و حه‌سه‌ن جزیرى. ئاشنا ده‌بێت. به پێشنیازى مامۆستا عه‌لى مه‌ردان، له 25/3/1944 له ئێزگه‌ى به‌غداد ده‌ستبه‌كار ده‌بێت, دواتریش به‌هۆى زیره‌كی و لێهاتووییه‌وه، له هه‌مان ئێزگه داده‌مه‌زرێت و له‌گه‌ڵ تیپى مۆسیقاى ئێزگه‌ى به‌غدا، گۆرانیه‌كانى تۆمار ده‌كات.
دواى ئه‌م قۆناغه, ئه‌و گۆرانیانه‌ى كه له ته‌مه‌نى منداڵى و هه‌رزه‌كاریدا، له باكوورى كوردستان فێریان بووه, ده‌یانڵێته‌وه و خۆیشى هه‌ندێ گۆرانى تر داده‌نێت, هه‌روه‌ها هۆنراوه‌ى هه‌ندێ له شاعیرانى وه‌ك “جگه‌رخوێن، حافز مائى، شێخ سه‌لام”یش ده‌كات به گۆرانى. له‌گه‌لا زۆربه‌ى گۆرانیبێژانى ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا “محه‌ممه‌د عارف جزیرى، عیسا به‌روارى، حه‌سه‌ن زیره‌ك، تاهیر تۆفیق، ڕه‌سووڵ گه‌ردى، شه‌ماڵ سائیب، كاوێس ئاغا … ناسیاوى په‌یدا ده‌كات و كارى هاوبه‌ش و گۆرانى دووقۆڵییان له‌گه‌ڵدا ده‌ڵێت. له‌گه‌ڵ “فه‌وزییه محه‌ممه‌د، ئه‌ڵماس خان، مریه‌م خان، گوڵبه‌هار، ژیان ئه‌حمه‌د، نازدار و ئیسمه‌ت فه‌رهاد”یشدا، هاوكارى و ناسیاوى ده‌بێت.
به‌داخه‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌ند له‌سالی 1991 به‌هۆی نه‌خۆشی به‌بێ كه‌سی وه‌فات ئه‌كات و مخابن به‌له‌دیه‌ی ئه‌وسا له‌به‌ر بی كه‌سی ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نێژن .