نوچە.نێت
زۆربەی کات هونەرمەندان بەهۆی ناوبانگ و پێگەی هونەریەوە، بە ژیانی کۆمەڵایەتیان باجی گەورە دەدەن ، کە زۆرجاریش بونەتە سەردێری هەواڵەکان لە گۆڤارو رۆژنامەکاندا.
هەندێک لەوان بەوکارانە خۆشحاڵ نین بۆیە بەردەوام لە چاوی کامێرا خۆیان دەشارنەوە، بەنهێنی هاوسەرگیری دەکەن و بە نهێنیش جیا دەبنەوە،
ئەکتەری بەناوبانگ لەیلا علوی، بەنهێنی لەگەڵ گەورە بازرگانی میسری مەنسور جەمال هاوسەرگیری کرد، ماوەی چەند ساڵ بەیەکەوە بوون بەڵام مناڵیان نەبوو دوای ماوەیەک لەیەکتر جیابونەوە.
لەلایەکی تر هونەرمەند حسێن فەهمی کە بۆ جاری چوارەم لەگەڵ ژنە بارگانێکی سعودی هاوسەرگیری کرد ، دواتر بەنهێنی جیابونەوە دور لەچاوی کامێرا ، بۆ ئەوەی لە تۆرە کۆمەڵایتەیکانیش هەواڵەکە بڵاونەبێتەوە ، دوای جیابونەوە حسێن فەهمی لە دیدارێکدا ئاشکرایکرد.


