نوچەنێت- فرانس پرێس
به‌رپرسانی ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) رایانگه‌یاند، 4 كه‌شتی جه‌نگی ئێران به چه‌كه‌وه به خێراییه‌كی زۆر به نزیك كه‌شتی جه‌نگی زه‌به‌لاحی “ی‌و ئێس ئێس نیتسه” ئه‌مریكادا له گه‌رووی هورمز تێپه‌ڕبوون، ئه‌مه‌ش دژایه‌تییه‌كی مه‌ترسیدار و ناپیشه‌ییه.
كایلی رینس، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سه‌نتكۆم) گوتی، كه‌شتیه ئه‌مریكییه‌كه چه‌ند موشه‌كێكی ئاگادار كردنه‌وه‌ی ته‌قاندوه و هه‌وڵیداوه په‌یوه‌ندی به كه‌شتییهکانی ئێرانییه‌وه بكات، به‌لام بێ‌سود بووه، ئەوان 300 مه‌تر له كه‌شتییه ئه‌مریكییه‌كه‌وه دوور بوون، كه كه‌شتی (ی‌و ئێس ئیس میسن)یشی له ته‌نیشته‌وه بووه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه، له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی گه‌روی هورمزدا ئه‌نجامدراوه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگییه زه‌به‌لاحه‌ی ئه‌مریكا، له توانایدا‌یه موشه‌كی بالیستی بهاوێژێت، ناچار بووه رێچكه‌ی خۆی بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له پێكدادانه‌كه بگرێت، له كاتێكدا بواری رێچكه گۆڕینیشی زۆر ته‌سك بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیك بووه له سه‌كوە نه‌وتییه‌كانه‌وه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی، له به‌یاننامه‌كه‌یدا هه‌روه‌ها گوتی “ئه‌م كرده‌وه‌یه زۆر مه‌ترسیدار و ناپیشه‌ییانه‌یه، چونكه كه‌شتییەکانی ئێران، رێزی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌ریاوانییان نه‌گرتووه”.
له مانگی كانونی دووه‌می رابردوو، هێزی ده‌ریاوانی ئێران، تیمی دوو بەلەم ئه‌مریكییان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ده‌ستگیر كرد، كاتێك به هه‌ڵه چووبوونه ناو ئاوه‌كانی ئێرانه‌وه، دوای 24 كاتژمێر ئازاد كران.