نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
كۆشكی سپی هۆشداریدا له جوڵه‌ی به‌له‌مه ئێرانییه‌كان، له ناو ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بدا و گوتی، جوڵه‌ی ئه‌و به‌له‌مانه مه‌ترسی پێكدادان زیاتر ده‌كات له كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا، له ناوه‌ندی ئه‌و بارگرژیی و هۆشدارییه‌ی وڵاتانی كه‌نداو ده‌یده‌ن سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
كۆشكی سپی جه‌ختی لەوە كرده‌وه، كه ئه‌م جموجوڵانه مایه‌ی نیگه‌رانین، به تایبه‌ت كه چه‌ند ساڵێكه ئێران له رووی سیاسی و سه‌ربازیشه‌وه ده‌ستوه‌رده‌داته جه‌نگه‌كانی سوریا و عێراق.
جۆش ئیرنست، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی “نیازی كه‌شتییه ئێرانییه‌كان روون نییه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته مایه‌ی قبوڵ كردن نییه و، بارگرژی و نیگه‌رانییه‌كان زیاتر ده‌كات و چه‌ندین لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت.