یەڵدرم: لە دژی تێکڕای گروپە تیرۆرستییەکان شەڕمان راگەیاندووە

0

نوچەنێت-ئیسنا

سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەنقەرە لە دژێ تێکڕای گروپە تیرۆرستییەکان شەڕی راگەیاندووە.

بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، بیناڵی یەڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا، وێڕای ئامادەبوونی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش، بە بەشداری سەرۆکوزیرانی بۆلغاریا لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند: هیچ گروپێکی تیرۆرستی ناتوانێ تورکیا بە چۆکدا بێنێ و بیروڕای گشتی دەبێ ئاگادار بن، کە ئەنقەرە شەڕی لە دژی هەموو گروپە تیرۆرستییەکان راگەیاندووە.

یەڵدرم هەروەها گوتی، ئەوروپا سەبارەت بە قەیرانی پەنابەران دەبێ بە بەرپرسیاریەتییەکی زۆرترەوە بجووڵێتەوە. ئێستاش کاتی هاتووە ئەم بەرپرسیاریەتییەی خۆی بە جێ بگەیێنێت، چونکە ئەم قەیرانە تەنها تایبەت بە تورکیا نییە، بەڵکوو کێشەیەکی گەورەیە لە بەردەم یەکێتی ئەوروپا.

یەڵدرم ئەوەشی خستوەتەڕوو کە گومان لەوەدا نییە، کە پەکەکە لە پشت تەقینەوەیەکی ئەمڕۆی شرناخەوەیە و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە کردەوە تیرۆرستییە کاتییەکان نابنە هۆی لە دەست چوونی یەکڕیزی و یەکگرتوویی تورکیا، ئەنقەرەش بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی، تورکیا سنوورەکانی خۆی لە بوونی داعش و تێکڕای گروپە تیرۆرستییەکان پاک دەکاتەوە و پێش بە هاتنی شەپۆلی نوێی ئاوارەکانیش بۆ ئەم وڵاتە دەگرێت.

یەڵدرم ئاماژەی بەوەشدا، کە گروپە تیرۆرستییەکان هەوڵیان پێکهێنانی وڵاتی سەربەخۆیە لە تورکیا و سوریا، بەڵام هیچ کات تیایدا سەرکەوتوو نابن.

یەڵدرم جەخت لەوەش دەکاتەوە، تا ئەو کاتەی ئەمن و ئاسایشی تورکیا گەرەنتی نەکرێت، لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سەر خاکی سوریا بەردەوام دەبن. یەڵدرم گوتی، ئێمە هەوڵمان پاراستنی یەکپارچەیی خاکی تورکیا و سوریایە، چونکو تیرۆرستان پلانی دابەشکردنی ئەم دوو وڵاتەیان هەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com