نوچەنێت-قطرە
وەزارەتی بەرگری چین رایگەیاندووە، کە سوپای ئە وڵاتە بڕیارە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی سوپای سوریا بکات.
بە گوێرەی رۆژنامەی دەیلی پاکستان، وەزارەتی چین رایگەیاندووە، کە ئەم مەش و راهێنانە سەربازییە لە سەر خاکی چین بەڕێوە دەچێت.
هەفتەی رابردوو بەرپرسێکی باڵای سوپای چین لە دیمەشق، لە گەڵ وەزیری بەرگری سوریا دیداروچاوپێکەوتنی ئەنجام دا و راشیگەیاند، کە ئامانجی سەردانەکەی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندی سەربازی نیوان پەکین و دیمەشقە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەگری چین ئەوەش دەخاتەڕوو کە سوپای ئەم وڵاتە خولی راهێنانی پزیشکی و پەرستاری بۆ هێزەکانی سەر بە سوپا دەکاتەوە. ئەم راهێنانە بە مەبەستی کەم کردنەوەی خەساری گیانی و مرۆیی، لە وڵاتی چین بەرێوەدەچێت.
چین یەکێک لە پشتیوانانی رژێمی بەشار ئەسەدە. سوریا لە 2011وە لە شەڕی ناوخۆدایە و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 290 هەزار کەس بە هۆی ئەم قەیرانە سیاسی و سەربازییەوە کوژراون و بە ملیۆنان کەسیش ئاوارە بوون.