بایدن: تورکیا ئامادەیە تا هەر کات پێویست بکات لە سوریا بمێنێتەوە

0

نوچەنێت-تسنیم

جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێت: تورکیا ئامادەیە تا ئەو کاتەی داعش بە تەواوەتی لە ناونەچووە، لە سوریا بمێنێتەوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، جۆ بایدن، جێگری سەرۆکۆماری ئەمریکا، لە میانەی سەردانی بۆ سوید و لە لیدوانێکدا رایگەیاندووە، تورکیا ئامادەیە تا ئەو کاتەی کە رێکخراوی داعش بە تەواوی لە ناو دەچێت، لە سەر خاکی سوریا بمێنێتەوە.

بایدن، رۆژێک دوای دیدار و چاوپێکەوتنەکانی لە گەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا، سەردانی سویدی کردووە. بایدن لە دانیشتنێکی رۆژنامەوانی گوتوویەتی، من پێم وابێ تورکیا ئامادەیی تەواوی هەیە تا ئەو کاتەی پێویست بکات لە سوریا بمێنێتەوە، بۆ لە ناوبردنی داعش هەوڵی تەواوی خۆی بدات.

جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا دەشلێت، وا وێنا دەکەم، بەرە بەرە بۆچوونێک لای تورکیا دروست بووە، ئەویش تێگەیشتنە لەم بابەتە کە داعش هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سەر ئەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com