نوچه‌نێت- ئه‌نادۆڵ
ئه‌حمه‌د جبوری پارێزگاری سه‌لاحه‌دینی باكوری عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه 25-8-2016، له هه‌وڵیكی تیرۆر كردن به بۆمبی چێنراو له باشوری پارێزگاكه رزگاری بوو، به پێی قسه‌كانی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار له پارێزگاكه.
نه‌فیب غه‌زوان جبوری له پۆلیسی سه‌لاحه‌دین، به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی گوت “بۆمبێكی چێنراو به كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌حمه‌د جبوری پارێزگاری سه‌لاحه‌دیندا ته‌قیوه‌ته‌وه، له كاتی به سه‌ركردنه‌وه‌ی شاری دووجه‌یلی باشوری پارێزگاكه‌دا، به هاوڕێیه‌تی ئه‌دیب خه‌زره‌جی جێگری”.
هه‌روه‌ها گوتی “پارێزگار و ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵی بوون سه‌لامه‌ت ده‌رچوون، به‌ڵام چه‌ند ئۆتۆمبێلێكیان زیانی به‌ركه‌وتووه”.