نوچەنێت – شه‌فه‌ق نیوز
وه‌لید جونبوڵات، سه‌رۆكی به یه‌كگه‌یشتنی دیموكراتی لوبنان، رۆژی پێنجشه‌ممه 25-8-2016 گوتی “به خوێن و ئاگر سنوری نوێ له عێراق و سوریا ده‌كێشرێن” هەروەها دەڵێت “دوای سه‌د ساڵ نه‌فره‌تی سایكس بیكۆ گه‌ڕایه‌وه، ئه‌وه‌تا كیانێكی كوردی له باكوری سوریا دروست ده‌بێت و مێژووش ره‌حم به كه‌س ناكات، به‌ڵام كێ به‌رپرسه؟”.
جونبوڵات گوتی ، ده‌توانرا سیستمێكی سیاسی به لایه‌نی كه‌مه‌وه لامه‌ركه‌زی هه‌بوایه و دانی به نه‌ته‌وه‌ی كورددا بنایه. ده‌شپرسێت “له پشت په‌رده‌وه چی هه‌یه؟ من نازانم، به‌ڵام لۆمه‌ی كورد مه‌كه‌ن، به‌ڵكو لۆمه‌ی عه‌ره‌ب بكه‌ن كه ناخوێننه‌وه، له سه‌رده‌می ئیبن روشده‌وه كتێب ده‌سوتێنن، ئه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی جیهان به نه‌زانیتان پێده‌كه‌نێت”.
جونبوڵات جه‌ختی كرده‌ووه، كه رژێمی سوریا سور بووە له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چاره‌سه‌ری سه‌ربازی و سه‌ركوتكردن به كاربهێنێت، ئه‌مه‌ش وایكرد سوریا وێران ببێت و ملیۆنان كه‌س كۆچ بكه‌ن، ده‌شپرسێت “ئایا ته‌نها رژێم به‌رپرسیاره له‌مه؟ ده‌وڵه‌تانی وه‌ك روسیا و ئێران یارمه‌تی رژێمیاندا بۆ به‌رده‌وامبوون، له جیاتی له ناوبردنی”.
ئەو کەسیەتییە باس لەوە دەکات، سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ره‌تیكرده‌وه كه سوپای سوریای ئازاد پرچه‌ك بكات به چه‌كی پێشكه‌وتوو و دژه فرۆكه، ئه‌مه‌ش له گه‌رمترین ساته‌كانی شه‌ڕی حومسدا، ئه‌و ده‌یزانی دۆخه‌كه به‌مجۆره‌ی لێدێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوه‌كانی لێكهه‌ڵوه‌شانی سوریان دوای ئه‌وه‌ی رژێم و هاوپه‌یمانه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی‌یان ره‌تكرده‌وه.