نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، فوئاد مه‌عصوم پێشوازی كردووه، له وه‌لید موعه‌لیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و شانده یاوەرەكه‌ی، گوتیشی هه‌ر دوولا تیشكیان خستۆ‌ته سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی عه‌ره‌بی و ئیقلیمی، ئه‌مه جگه له بابه‌تی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات.
له به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا هاتووه، له میانه‌ی چاوپێكه‌تنه‌كه‌دا فوئاد مه‌عصوم، متمانه‌ی ته‌واوی خۆی به سه‌ركه‌وتنی حه‌تمی هه‌ر دوو گه‌لی عێراق و سوریا ده‌ربڕیووه به سه‌ر تیرۆردا، جه‌ختیشی له به‌رده‌وامی پرۆسه‌كانی راوه‌دوونانی تیرۆرستان و شانه نوستووه‌كانیان له هه‌موو شوێنێك كردووه‌ته‌وه. ئه‌مه جگه له قه‌ڵاچۆ كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و توندوتیژی له داهاتوودا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه، كه مه‌عصوم به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریادا سڵاوی بۆ به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی رژێمی سوریا ناردووه، هەروەها هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ژیانی ئاسایی و سه‌قامگیری و گه‌شانه‌وه‌ی بۆ گه‌لی سوریا خواستووه، جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا زۆر قوڵن و “برایه‌تی مێژوویی له نێوانیاندایه”.
وه‌زیری ده‌روه‌ی سوریاش سڵاوی ئه‌سه‌دی به فوئاد مه‌عصوم گه‌یاندووه، و جه‌ختی له په‌یوه‌ندی و چاره‌نووسی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا كردووه‌ته‌وه.