نوچەنێت- رۆیته‌رز
له تۆمارێكی ڤیدیۆیی نوێ‌دا، ئه‌یمه‌ن زاواهیری سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده داوای له سوننه‌ی عێراق كرد، شه‌ڕی مافیایی دوور و درێژ له به‌رامبه‌ر سوپای عێراق به‌رپا بكه‌ن، كه به سوپای سه‌فه‌وی ناوی برد.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، زه‌واهیری داوای له خه‌ڵكی سوننه‌ی عێراق كردووە، ته‌نها به‌وه‌ی كه چه‌ند شارێكی سوننه كه‌وتوونەتە ده‌ست سوپای سه‌فه‌وی شیعه واز نه‌هێنن. داوای لێ‌كردن خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و شه‌ڕی مافیایی دوور و درێژ به‌رپا بكه‌ن بۆ به‌زاندنی داگیركاری سه‌فه‌وی سه‌لیبی نوێ له ناوچه‌كانیان، وه‌ك چۆن پێشتر به‌زاندویانن.
زاواهیری هێرشی توندیشی كرده سه‌ر ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش، تۆمه‌تباری كرد به‌وه‌ی بیانوی داوه‌ته ده‌ست رژێمی مه‌لاكانی ئێران و حكومه‌تی عێراقی سه‌ر به ئێران، بۆ كۆمه‌ڵكوژ كردنی خه‌ڵكی سوننه، به‌هۆی شیكردنه‌وه‌ی توندڕه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلام، هه‌روه‌ها رشتنی خوێنی مرۆڤ به بێ دانانی هیچ رێزێك بۆی.
هه‌روه‌ها زه‌واهیری داوای له جیهادییه‌كانی شام كرد، كه ئه‌و به پاڵه‌وانانی ئیسلام ناوی بردن، بێ ئه‌وه‌ی ناوییان بهێنێت، كه یارمه‌تی برایانیان بده‌ن له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی دووباره خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، چونكه یه‌ك جه‌نگی هاوبه‌شیان هه‌یه، وه‌ك ئه‌و گوتی.
پێشتر به‌ره‌ی نوسره، كه لقی رێكخراوی قاعیده بووە له سوریا، ئه‌بو محه‌مه‌د جۆلانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، مانگی رابردوو په‌یوه‌ندی خۆی به رێكخراوی قاعیده‌وه پچڕاند و ناوێكی نوێی بۆ خۆی ھه‌ڵبژارد، به ناوی “به‌ره‌ی فه‌تحی شام”.
ئه‌م وتاره‌ی زه‌واهیری له كاتێكدایه كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی گیاره‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی 60 كیلۆمه‌تری باشوری موسڵی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند.