نوچەنێت-ئیسنا
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە دەرکردنی بەیانێک داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەوەتەیکگرتووەکان دەکات کە، لێبڕاوانە بەرامبەر بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، لە لایەن سوپای سوریا و داعشەوە هەڵوێست و دژکردەوەی هەبێت.
ئەم داوایە دوای ئەوە دێت کە، لیژنەی لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، هەم هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا و هەم چەکدارانی داعش چەکی کیمیایی و گازی خەردەلیان بەکارهێناوە.
بە گوێرەی ئاسۆشیتێد پرێس، ژان مارک ئایرۆ، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاندووە، بە کارهێنانی چەکی کیمیایی، کە بەرپرسانی سوریا ساڵی 2013 لە ژێر گوشاری نێودەوڵەتی لە لایەن ئەم وڵاتەوە قەدەغە راگەیێنرا، کردەوەی ناپەسەند و دزێوە کە رۆڵی دیمەشق، لە ئاڵۆزترکردنی قەیرانی سوریا پڕ رەنگتر دەکاتەوە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوە هاوبەشەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و روانگەی جیهانی چەکە کیمیاییەکان، بەکارهێنانی ئەم جۆرە چەکانەی لە لایەن چەکدارانی داعشیشەوە پشتراست کردۆتەوە.
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هەروەها گوتویەتی، پاریس خوازیاری کاردانەوەی جددی ئەنجومەنی ئاسایشە. بەم هەلومەرجە و نابێ خۆی لە بەرپرسیارێتی بدزێتەوە، فەڕەنسا بە هاوکاری هاوپەیمانەکانی لەم بارەیەوە هەنگاوی پێویست دەنێت.