نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەنێت، تا نرخی نەوت لە نزمی بێت كێشەی بودجە هەر وا بە كەمی دەبێت و دەڵێت “تا ئێستاش پیشكی هەرێم لە بودجەی 2017ی عێراق دیاری نەكراوە.
بودجەی عێراق دیاری كراوە رەشنوسی بودجەش رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كراوە, بودجەکە بۆ ساڵی 2017، دەگاتە (102)تریلۆن دینارە كە دەكاتە نزیكەی 85 ملیار دۆلار، كورت هێنانی بودجەی 2017 دەگاتە 26ملیار و 600 ملیۆن دۆلار.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، د.عەرەفات كەرەم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەراانی عێراق لە فراكسۆنی زەرد سەبارەت بە بودجەی 2017ی عێراق راگەیاند: هەر چەندە نرخی نەوت كەم بێتەو ئەوا بودجەی عێراق لە كەمی دەبێت، ئەگەر شەڕی داعش بەردەوام بێت، ئەوا دیسان بە هەمان كێشە بودجەی عێراق روو لە كەمی دەكات، هەر وەك چۆن دەڵێن پشكی شێر لە داهات، هەمووی لە سەر نەوتە.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، ئێستا نرخی نەوت لە 40 دۆلاریش دابەزیووە، هیوای ئەوەش نییە، كە نرخی نەوت بەرز بێتەوە، بۆیە هەر كاتێك نەوت نرخی بەرز بووە ئەوا بودجە وەك خۆی لێدیتەوە.
لە بارەی پشکی كورد لە بودجەی ساڵی 2017 د.عەرەفات کەرەم گوتی، ئێستا لیژنەیەك دروستبووە و كەسێك سەرۆكایەتی دەكات كە، سوننەیە بە ناوی محەمەد حبوسی، ئەو بریاری داوە كە كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكات، بەڵام ئەوە هەموو قسەیە بۆیە پێشبنی دەكەم ئەگەر رێكەوتنێكی تر نەكرێت لە نێوان هەولێر و بەغدا، ئەوا وەك ساڵی پار دەبی و كورد بەشی نابێت. بۆیە پێویستە پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا ئاسایی بێتەوە.