ئۆردن و میسر جەخت لە ئاشتی ئیسرائیل و فەلەستین دەکەنەوە

0

نوچەنێت-فرهنگ نیوز

شای ئۆردن لە میانەی سەردانێکی کورتی بۆ میسر لە گەڵ سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆبووەوە  و لەم دیدارەدا دوو لایەن جەختیان لە دەستپێکردنەوەی وتووێژەکانی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کردۆتەوە.

عەبدوڵڵا، دووەم شای ئۆردن، کە لە قاهیرە لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر دیداروچاوپێکەوتنی  ئەنجام دا. پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان عەمان و قاهیرە یان تاوتوێ کرد.

لەم دیدارەدا سەرۆککۆماری میسر بە سەرنجدان بەوەی کە، میسر سەرۆکایەتی ئەنجومەنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی لە ئەستۆیە، جەختی لەوە کردەوە کە، میسر رۆڵێکی بنیاتنەری هەبووە لە بابەتی کەیسی وڵاتانی عەرەبی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com