کێری: نیگەرانی ئەو هێڕشانەین کە بە موشەکی ئێرانی دەکرێنە سەر سعودیە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، سعودیە و ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی نالەباری مرۆیی لە یەمەن نیگەرانی هاوبەشیان هەیە.

جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ عادل جبیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە لە جەدە رایگەیاندووە، دۆزی مرۆیی لە یەمەن نالەبارە و زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە خەڵکی ئەمم وڵاتە ئاوارە بوونە.

کێری ئەوەش دەخاتەڕوو کە، خوێنرێژییەکانی یەمەن درێژ بۆتەوە و دەبێ کۆتایی بە شەڕ بێت لەم وڵاتە. کێری ئاماژە بەوەش دەدات، کە 80%ی خەڵکی ئەم وڵاتە پێویستییان بە یارمەتی هەیە و لە سەروبەری قاتوقڕی دایە.

کێری جەخت لەوە دەکاتەوە، کە وتووێژەکانی نێوان ئەمریکا و سعودیە، لە بارەی یەمەنەوە بنیاتنەر بووە و راشیگەیاندووە، کە  دۆزینەوە رێکارێک بۆ راگرتنی شەڕ لەم وڵاتە و گەیشتن بە قۆناغی ئاشتی بە بەشداری هەموو لایەنەکان، تەوەری سەرەکی دانییشتنەکانی لە گەڵ جبیر بووە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە پابەند بوونی وڵاتەکەی بە ئەمن و ئاسایشی یەمەن دووبارە دەکاتەوە و دەشڵێت، هەموومان هاوڕاین کە قەیرانی یەمەن رێگاچارەی سەربازی نییە.

کێری نیگەرانی خۆی دەربارەی ئەو هێرشانەی کە بە موشەکی ئێرانی دەکرێتە سەر شارەکانی سعودیە دەخاتەڕوو و جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە سعودیە مافی خۆیەتی بەرامبەر هەر هێرشێک کە لە سنوورەکانی باشووری ئەم وڵاتە دەکرێتە سەر شارەکانی، بەرگری لە خۆی بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com