نوچە-اتاق خبر
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، سوریا بە بوون و مانەوەی ئەسەد هیچ کات دموکراسی بە خۆوە نابینێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، شەوی چوارشەممە،٢٤ی ئاب دوای دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ جۆبایدن، جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ئەنقەرە، لە کاتێکدا ئەم لێدوانەی داوە کە چەندین کاتژمێر لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەم وڵاتە لە سوریا تێپەڕ دەبێت.
رۆژی چوارشەممە، دیمەشق لە راگەیێندراوێکدا دەستوەردانی سەربازی تورکیای لە ناو خاکی سوریا مەحکوم کردووە و، وەک پێشێل کردنی سەروەری ئەم وڵاتەی وەسف کردووە.
وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا، لە سەر خاکی سوریا، دیمەشق تورکیای بەوە تۆمەتبار کردووە کە ئامانجی داعش شەڕ بە دژی داعش نییە، بەڵکو مەبەستی ئەنقەرە ئەوەیە کە گروپە تیرۆریستەکانی دیکە وەک جێگرەوەی داعش، لەم وڵاو جێگیر بکات.
جۆ بایدن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی، کە ئەرۆغانیش تیایدا بەشدار بووە، گوتویەتی: ەمریکا هیوادارە هاوکاریەکانی ئەنقەرە و واشنتۆن لە دژی داعش بەردەوام بێت.