نیو سەدە شەڕی ناوخۆیی لە کۆلۆمبیا کۆتایی پێهات

0

نوچە-قطرە

سەرئەنجام دەوڵەتی کۆلۆمبیا و شۆڕشگیڕانی فارک، رۆژی چوارشەممە گەیشتتنە رێککەوتن و کۆتاییان بە ٥٠ ساڵ شەڕی ناوخۆیی لەم وڵاتە هێنا.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، شۆڕشگێڕانی فارک و دەوڵەتی بوگوتا رۆژی چوارشەممە،٢٤ی ئاب  رێککەوتننامەیەکی ئاشتییان واژۆ کرد. بەم پێێە کۆتاییان بە ٥٠ ساڵی شەڕی ناوخۆیی و خوێن ڕشتن لەم وڵاتەی ئەفریقای باشور هێنا.

رێککەوتنی ئاشتی فارک، دوای چوار ساڵ وتووێژەی بەردەوام بە نێوانگیری دەوڵەتی کوبا گەیشتە ئەنجامی کۆتایی خۆی.

جێی ئاماژەیە، کە خەڵکی کۆلۆمبیا رۆژی ٢ی ئۆکتۆبەر بە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، رێککەوتنی ئاشتی فارک پەسەند دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com